کاردانه‌وه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى
پارتی و یه‌کێتی به‌ئه‌رێنی ده‌بینن و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ چاوه‌ڕێى ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى ده‌که‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌ڵێن کاتێک ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌رده‌که‌وێت که‌دۆخی خه‌ڵک باش بکرێت، یه‌کێتی و پارتیش به "ئه‌رێنی" لێی ده‌ڕوانن.
رۆژی یه‌کشه‌ممه 22ی ئایارى 2022 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی کرد‌و پاش ئاماده‌بوونی له‌ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 16ـی ئه‌فسه‌ران له کۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان، له‌هه‌مان رۆژدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانیی، یه‌کگرتووی ئیسلامیی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه کۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى راسپێردرا بۆ دانوساندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى.
" کاک مه‌سعود مه‌رجه‌عی ئێمه‌یه، کاک نێچیر جێگریه‌تی، به شه‌خسیش کاک نێچیر به‌بێ پرس و را به جه‌نابی سه‌رۆک هیچ جوڵه‌یه‌ک ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌ی به‌باش نه‌زانیایه کاک نێچیری رانه‌ده‌سپارد، راسته وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام وه‌کو جێگری سه‌رۆکی پارتیش هاتووه".
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی: سه‌ردانه‌که له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی کاک مه‌سعود بووه
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: "ئه‌و هاتنه‌ی کاک نێچیرڤان بۆ سلێمانی زۆر شتی گۆڕی، وه‌کو هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ به‌ئاڕاسته‌یه‌کی باش، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته بناغه‌یه‌ک له‌پێش هه‌موو شتێک بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ده‌بێته هۆکارێکیش بۆ نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش، به‌تایبه‌ت قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌کان ناکۆکی له‌سه‌ره".
هه‌روه‌ها وتیشی :"به‌ده‌گمه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌گاته بنبه‌ست، به‌ڵکو توند ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گرێ کوێره‌ش بێت هه‌ر ده‌کرێته‌وه، بۆیه به‌دانیشتنی ئێمه و یه‌کێتی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی کێشه‌ی له‌سه‌ره، پرسی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژاردنه هه‌رچییه‌که، به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دانوسان و گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى، تاچه‌ند هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانى سه‌رۆکى پارتیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی وتى:" کاک مه‌سعود مه‌رجه‌عی ئێمه‌یه، کاک نێچیر جێگریه‌تی، به شه‌خسیش کاک نێچیر به‌بێ پرس و را به جه‌نابی سه‌رۆک هیچ جوڵه‌یه‌ک ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌ی به‌باش نه‌زانیایه کاک نێچیری رانه‌ده‌سپارد، راسته وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام وه‌کو جێگری سه‌رۆکی پارتیش هاتووه".
"ئیشه‌ڵا نه‌ک مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ش رێکده‌که‌وین، مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌ئه‌نجامی ناکۆکی یه‌کێتی و پارتی گه‌وره بووه ئه‌گه‌رنا شتێکی ئه‌وه‌نده گرنگ نییه" ئاری هه‌رسین وای وت.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره:"یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی روونبووه‌ته‌وه دوای هه‌ڵبژاردن و بنبه‌ستبوونی کێشه‌کان له‌نێو ماڵی شیعه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون دووباره نه‌کرێته‌وه و کورد به‌یه‌ک پاکێج بچێته به‌غدا".
ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێیوایه سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى هه‌نگاوێکی باش بووه
سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:"گرژی هه‌بوو له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کان و پارتی، به‌وه ده‌ستیپێکرا که هه‌ردوولا رێکه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندن رابگرین، راگه‌یاندنکاران هه‌ڵمه‌ته‌کانیان راگرت، دوای ئه‌وه جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمیش بڕیاریدا له‌مه‌راسیمێکی سه‌ربازییدا له‌سلێمانی به‌شداری بکات، ئه‌و به‌شداریکردنه‌ی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌نگاوێکی باش بوو بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌کانه‌ی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌بوو".
"یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی روونبووه‌ته‌وه دوای هه‌ڵبژاردن و بنبه‌ستبوونی کێشه‌کان له‌نێو ماڵی شیعه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون دووباره نه‌کرێته‌وه و کورد به‌یه‌ک پاکێج بچێته به‌غدا"، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره واده‌ڵێت.
کۆمه‌ڵی دادگه‌ری: کێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کێشه و گرفتى خه‌ڵکه..... رۆژه‌کانی ئاینده روونیده‌کاته‌وه که ئایا سه‌ردانه‌که ده‌توانێت گرێکوێره‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟
کۆمه‌ڵی دادگه‌ری رای جیاوازه و به‌دووری داده‌نێت ته‌نیا کۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانێک بتوانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات
فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:" کاتێک ئێمه ده‌توانین بزانین ئه‌نجامی سه‌ردانه‌کان باش بوون و کاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌سه‌ر باشترکردنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان که‌بزانین گرێکوێره‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان چیه‌و له‌سه‌ر چییه".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد کێشه هه‌یه له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌وانه‌یه بیانتوانیایه به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌دا زاڵ بوونایه ئه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بوون، "ئه‌و پۆسته ته‌نیا مافی یه‌کێتی و پارتی نییه‌و مافی هه‌موو هاووڵاتیه‌کی کورده، به‌ڵام ته‌نها یه‌کێتی و پارتی واخۆیان نیشانداوه که نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌که‌ن وایکردووه ئه‌و پۆستانه له‌نێوان خۆیاندا به‌ش بکه‌ن".
وتیشی:"ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کێشه و گرفتى خه‌ڵکه".
فاروق عه‌لی ده‌شڵێت:"تێبینیمان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌یه که جیاوازیه‌که‌ی 600 هه‌زار ده‌نگه، ئه‌مه ئه‌و خاڵانه‌ن که ئێمه له‌سه‌ریان ناته‌باین، ئایا ئه‌م سه‌ردانانه توانیویه‌تی ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکات؟ رۆژه‌کانی ئاینده روونیده‌کاته‌وه که ئایا سه‌ردانه‌که ده‌توانێت گرێکوێره‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟، به‌دووری ده‌زانم ته‌نیا کۆبوونه‌وه و سه‌ردانێک بتوانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو له‌سلێمانی ده‌ڵێت: "هاتنی وه‌فده‌که په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجامه‌که‌یه‌وه هه‌یه"
خه‌لیل سلێمان، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو له‌سلێمانی به هاوڵاتی وت:"زۆرجار له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م به‌سته‌ڵه‌کانه دروستکراوه‌و هه‌ر خۆشیان، ده‌ڵێن هاتووین بۆ شکاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که، ئێمه بڕوامان وایه هاتنی وه‌فده‌که په‌یوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامه‌که‌یه‌وه هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی کێ هاتووه".
وتیشی:" ئه‌گه‌ر هاتنی نێچیرڤان بارزانی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات سه‌دجار پێشوازی لێده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی که چی له‌بارودۆخی هاووڵاتیان گۆڕیوه".