ئەردۆغان داگیركارییەكانی بۆ رۆژئاڤای كوردستان ئاشكرا دەكات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچنە قۆناغێكی نوێوەو تلرەفعەت و منبج لە"تیرۆرستان" كەمەبەست لێی "هێزەكانی سوریای دیموكرات"ە پاكدەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی حوزەیرانی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاك پارتی دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە وتارێكدا رایگەیاند:"بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچینە قۆناغێكی نوێوە، تلرەفعەت و منبج لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە."
هەروەها ئەردۆغان رەخنەی تووندی لە چەند وڵاتێك گرت بەوەی هاوكاریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن و وتی، " ئەو دەوڵەتەی بێ بەرامبەر چەك و پێداویستی سەربازی بە رێكخراوی تیرۆریستی دەدات و ئامادە نییە بە توركیای بفرۆشێت، شایانی نازناوی دەوڵەتی تیرۆرە نەك دەوڵەتی یاسا".
ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند ساڵی رابردوودا سوپاكەی ئەردۆغان بەهاوكاری میلیشیاكانی شاری عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپیان داگیر كرد.
لای خۆیانەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێن سەرەرای ئاگاداركردنەوەی ئەمریكاو روسیاو لە هەرەشەكانی ئەردۆغان بۆ داگیر كاری، ئامادەن و بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەنەوە كە بركێتە سەر خاكی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاڤای كوردستان).