مه‌سعود بارزانى؛ نێوه‌ندگیرییه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى قبوڵ ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرایده‌کات، به‌منزیکانه هه‌ریه‌ک له‌پافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتیو نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆده‌بنه‌وه.
شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى مه‌علومه‌ى عێراقى ئاشکرایکردووه، ده‌ستێوه‌ردانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان پارتی‌و یه‌کێتى گرنگیه‌کى زۆرى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسیی‌و کۆتاییهێنان به‌چه‌قبه‌ستوویى سیاسیى له‌عێراقدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پارتى هێشتا سووره له‌سه‌ر کاندیدکردنى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام مه‌سعود بارزانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسیى ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێى هه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌منزیکانه یه‌کێتی و پارتى له‌باره‌ى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماره‌وه کۆده‌بنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانى له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى سلێمانى کرد‌و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لایه‌نه‌کانى کۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌کگرتوو کۆبوویه‌وه.
پێشتر له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى، مه‌سعود بارزانى نێچیرڤان بارزانى راسپارد بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى پرسى پۆستى سه‌رۆک کۆمار
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى روونکردووه‌ته‌وه که مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندییه‌کى مێژوویی‌و خه‌باتێکى کۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کاندا هه‌یه، هه‌ربۆیه نزیکبوونه‌وه‌یه‌کى گه‌وره له‌نێوان پارتی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌دا درووستبووه.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه تا سازان له‌نێو ماڵى شیعه که خۆى له‌ڕه‌وتى سه‌درو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بینێته‌وه دروستنه‌بێت، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌په‌ڕله‌مان ئه‌نجام نادرێت.
