جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدى له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر ناوچه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان وه‌ک مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه‌و به‌جدى مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین".
دوێنێ چوارشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند که" بۆ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانى مه‌نبه‌ج‌و ته‌لڕه‌فعه‌ت له‌شکرکێشى ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر نوسیویه‌تی:"هه‌ر دوژمنکارییه‌کى نوێ، ته‌واوکارى پلانى دابه‌شکردنى سوریا‌و به‌ش به‌شکردنى باکووره (ڕۆژئاڤاى کوردستان)".
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم له‌تویته‌که‌یدا ده‌شڵێت"هه‌ر هێرشێکى تورکیا ده‌بێته هۆى "سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى مرۆیى ده‌رهه‌ق به‌هه‌زاره‌ها کورد‌و عه‌ره‌ب که له‌ترسى به‌کرێگیراوه‌کان په‌نایان بۆ ناوچه‌کانیان هێناوه."
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده له‌تویته‌که‌دا داواشى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سورییه کاراکانى دۆسیه‌ی سوریا کردووه، که به‌جددى کاربکه‌ن‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه تا نه‌هامه‌تییه‌کى نوێ ڕوو له‌که‌سوکاریان نه‌کات".
ڕۆژى 23ى ئایارى 2022 ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ستپێده‌که‌ن‌و ئه‌و ناوچه ئه‌منییه‌ى پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر کردبوو، به‌قووڵایى 30 کیلۆمه‌تر ته‌واوى ده‌که‌ن.
پێشتریش ئه‌نکه‌ره دوو ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌نجامداوه، یه‌که‌میان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 بۆسه‌ر عه‌فرین بوو، دووه‌میش له‌تشرینى یه‌که‌مى 2019 بۆسه‌ر ناوچه‌ى گرێ سپی‌و سه‌رێکانى بوو.