مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشکرا ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نامه‌یه‌کى به‌په‌له ئاراسته‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى‌و ڕاى گشتى له‌عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت‌و له‌مه‌ترسیه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ئاگادارده‌کرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه، تورکیا 78 باره‌گاى گه‌وره‌و بچوکى له‌ناو قوڵایى هه‌رێم دامه‌زراندووه.
ئه‌مڕۆ 2ى حوزه‌یرانى 2022، له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان- سلێمانى، به‌شێک له‌ڕۆشنبیران‌و که‌سانى سیاسی و ئه‌کادیمی و ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌رئاستى هه‌رێمى کوردستان، کۆبونه‌وه‌یه‌کى ڕاوێژکاریی‌و کراوه‌یان سه‌باره‌ت به‌دۆخى هه‌رێم‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى باسده‌کرێن له‌سه‌ر داهاتوى هه‌رێمه‌که‌و له‌لایه‌کى تره‌وه هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رییو خاکى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا که ئاراسته‌ى ڕاى گشتى هه‌رێم‌و عێراق‌و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق‌و هه‌رێم‌و په‌رله‌مانى کوردستان‌و عێراق‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق‌و کونسوڵخانه‌و باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان کراوه چه‌ند زانیارییه‌کى گرنگ‌و مه‌ترسیدار ئاشکراکراوه.
تێیدا هاتووه:"تورکیا مه‌به‌ستى داگیرکارى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستى به‌هه‌نگاونان بۆ ناوخاکى هه‌رێم کردوه که نیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا تورکیا ئاماده‌کاریى زیاتریکردووه له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیه‌وه‌و تائێستاش به‌دیاریکراوى 37 باره‌گاى گه‌وره‌و 41 باره‌گاى بچووکى له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌یه".
ئه‌وه‌ش به‌کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕاگه‌یه‌نراوه، "به‌هۆى بۆردومان‌و له‌شکرکێشییه‌کانى سوپاى تورکیاوه تائێستا زیاتر له650 گوند چۆڵکراون، به‌دیاریکراویش له‌ساڵى پاره‌وه تائێستا 34 گوند چۆڵکراون چه‌ندینى تریش له‌به‌رده‌م مه‌ترسى چۆڵکردندان‌و له‌حه‌وت ساڵى ڕابردودا 113 هاوڵاتى سیڤیل شه‌هیدبوون که له‌ناویاندا ژماره‌یه‌کى زۆرى منداڵ هه‌یه".
باس له‌وه‌شکراوه، "هێزه‌کانى تورکیا له‌هه‌ندێک شوێن پێنج، له‌هه‌ندێک شوێنیش 10و له‌هه‌ندێک شوێنى دیکه 20 بۆ 30 کیلۆمه‌تر هاتونه‌ته ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بنکه‌و باره‌گاى سه‌ربازیى جێگیریان دامه‌زراندوه".
یاداشتنامه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ:
ـ ڕاى گشتى هه‌رێمى کوردستان‌و عێراق
ـ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان
ـ په‌رله‌مانى کوردستان‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ـ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق
ـ کونسوڵخانه‌و باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان.
ـ کۆمکارى وڵاتانى عه‌ره‌بی.
ئێمه وه‌ک به‌شێک له‌ڕۆشنبیران‌و که‌سانى سیاسی‌و ئه‌کادیمیو ڕۆژنامه‌نوس له‌سه‌رئاستى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ 2ى حوزه‌یرانى 2022 له‌هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان کۆبونه‌وه‌یه‌کى ڕاوێژکاریی‌و کراوه‌مان سه‌باره‌ت به‌دۆخى هه‌رێمى کوردستان‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى باسده‌کرێن له‌سه‌ر داهاتوى هه‌رێمه‌که، له‌لایه‌کى تره‌وه هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رییو خاکى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدا.
به‌ڕێزان.... له‌ئه‌نجامى گفتوگۆکانمان‌و بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌رێمى کوردستانى تێدایه‌و مه‌ترسى حه‌تمى داگیرکاریى به‌شێکى زۆر له‌خاکى هه‌رێم هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رى پێنه‌گیرێت، چه‌ند خاڵێک وه‌ک ڕاسپارده‌ى کۆبونه‌وه‌و یاداشتێک ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستى به‌ڕێزتان، که خۆى له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینێته‌وه:
ـ به‌شى یه‌که‌م: له‌شکرکێشیه‌کانى تورکیا‌و هه‌وڵى داگیرکاریى خاکى هه‌رێم:
1ـ سه‌باره‌ت به‌له‌شکرکێشیو هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم، ئێمه هۆشدارى توند ده‌ده‌ینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌هه‌رێم‌و عێراق‌و یۆنامیو باڵیۆز‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌هه‌رێم، که ده‌وڵه‌تى تورکیا مه‌به‌ستى داگیرکارى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستى به‌هه‌نگاونان بۆ ناوخاکى هه‌رێم کردوه که نیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا تورکیا ئاماده‌کاریى زیاتریکردووه له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیه‌وه‌و تائێستاش به‌دیاریکراوى 37 باره‌گاى گه‌وره‌و 41 باره‌گاى بچووکى له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌یه.
له‌لایه‌کى تره‌وه به‌هۆى بۆردومان‌و له‌شکرکێشییه‌کانى سوپاى تورکیاوه تائێستا زیاتر له650 گوند چۆڵکراون، به‌دیاریکراویش له‌ساڵى پاره‌وه تائێستا 34 گوند چۆڵکراون چه‌ندینى تریش له‌به‌رده‌م مه‌ترسى چۆڵکردندان.
هێزه‌کانى تورکیا له‌هه‌ندێک شوێن پێنج، له‌هه‌ندێک شوێنیش 10و له‌هه‌ندێک شوێنى دیکه 20 بۆ 30 کیلۆمه‌تر هاتۆنه‌ته ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بنکه‌و باره‌گاى سه‌ربازیى جێگیریان دامه‌زراندوه.
پێویسته په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى یاسا به‌رکاره‌کان‌و پاراستنى سه‌روه‌رى خاک‌و ئاسمانى وڵات هه‌وڵى جدى بدات بۆ به‌رگرتن به‌هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى سوپاى تورکیا له‌نێو خاکى هه‌رێم‌و عێراقدا، به‌تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌کردنى کردنه ئامانجى خه‌ڵکى مه‌ده‌نیو هێرش بۆسه‌ر گونده‌کانى هه‌رێم که له‌دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا له‌چه‌ند شوێنێک ژماره‌یه‌ک قوربانى مه‌ده‌نى له‌ئه‌نجامى هێرشه‌کان که‌وته‌وه.
2ـ سوپاى تورکیا له‌سنورى ناحیه‌ى باشیک نزیکه‌ى 100 کیلۆمه‌تر هاتونه‌ته پێشه‌وه‌و بنکه‌و باره‌گایان چه‌سپاندوه‌و ته‌نها 20 کیلۆمه‌تر دورن له‌شارى موسڵه‌وه، به‌پێى زانیاریه‌کانیش هه‌وڵه‌کانى ئێستا‌و چڕکردنه‌وه‌ى په‌لاماردانه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا شریتێک به‌درێژایى هه‌موو سنوور‌و قوڵایى 30 بۆ 40 کیلۆمه‌تر داگیربکه‌ن‌و هێزى سه‌ربازیى خۆیان له‌ناوچه‌که جێگیربکه‌ن.
پێشبینیده‌کرێت گه‌ر ئه‌و هانگاوانه‌ى بۆبنرێت‌و سه‌رکه‌وتوبێت، ئه‌وا هێزه‌کانى به‌ناوه‌ندى سه‌ربازگه‌ى باشیکه‌وه گرێبدات‌و دواتر کار له‌سه‌ر داگیرکردنى موسڵ بکات، بۆیه حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌دایه بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى خاکه‌که‌ییو دورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى داگیرکارى تورکیا له‌به‌شێکى گرنگ‌و فراوانى خاکى وڵاته‌که‌ی، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا له‌نێو خاکى عێراق‌و هه‌رێم.
3ـ لایه‌نه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم‌و عێراق کارى جدی‌و مکوێ بکه‌ن بۆ نه‌هێشتن‌و به‌رگرتن له‌تیرۆرى هاوڵاتیان‌و چالاکانى به‌شه‌کانى تر‌ى کوردستان له‌نێو خاکى هه‌رێمى کوردستانداو پاراستنیان وه‌ک میوانێک له‌ڕوى ئه‌منیه‌ت‌و ژیان‌و ماڵه‌وه.
له‌لایه‌کى تره‌وه پاراستنى په‌نابه‌رانى سیاسی‌و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له‌که‌مپه‌کانى ناوخاکى هه‌رێمى کوردستان که ناوبه‌ناو ده‌کرێنه ئامانجى فڕۆکه‌و بۆردومانه‌کانى سوپاى تورکیا‌و شه‌هیدو بریندارى لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌مه تاوانێکى دژ به‌مافى په‌نابه‌رییو مافى مرۆڤه له‌هه‌موو دونیادا.
4ـ په‌رله‌مانى عێراق به‌رپرسیاره له‌پێداچونه‌وه به‌ڕێککه‌وتنى ئه‌منى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى عێراق‌و تورکیا به‌جۆرێک که ڕێگه له‌داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورکیا بگرێت له‌نێو خاکى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان.
5ـ سه‌رجه‌م کونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیدان‌و له‌سه‌ریانه کارى جدى بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه پیوه‌ندیداره‌کان‌و فشارى به‌هێز له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکیا دروستبکه‌ن بۆ هه‌رچى زووه ڕاگرتنى هێرش‌و له‌شکرکێشه‌کان‌و چونه‌وه شوێنه‌کانى خۆیان له‌پێش هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى ئه‌مدواییه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى دۆزى کورد له‌تورکیا، ناچارکردنى به‌به‌ڵێندان به‌پاراستنى ئارامیى ناوچه‌که‌و کۆتاییهێنان به‌هێرش‌و بۆردومانى گونده‌کانى کوردستان.
له‌کاتێکدا که سوپاى تورکیا بێگوێدانه خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له‌قوڵایى خاکى هه‌رێمداو له‌ناوچه‌کانى دور له‌سنوره‌کانى وڵاته‌که‌ى هێرش‌و بۆردومانى چڕده‌کات‌و له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتى مه‌ده‌نى ده‌بێته قوربانی‌و له‌حه‌وت ساڵى ڕابردودا 113 هاوڵاتى سیڤیل شه‌هیدبوون که له‌ناویاندا ژماره‌یه‌کى زۆرى منداڵ هه‌یه.
ده‌بێت هه‌رچى زوه ئه‌مکاره ڕابگیرێت‌و سه‌رکۆنه بکرێت له‌کاتێکدا که دیموگرافیاو ژینگه‌و سروشتى کوردستان تێکدراوه‌و به‌چه‌کى کیمیاییش هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌که.
ـ به‌شى دووه‌م: دۆخى هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسیه‌کان‌و چاره‌سه‌ر:
1ـ سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، پێمانوایه که ده‌بێت حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى جدى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بکه‌ونه گفتوگۆى بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێرداوه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانى نێوان هه‌ردولاو هه‌رچى زوه چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى بۆ کێشه‌کان بدۆزنه‌وه به‌تیابه‌ت مه‌له‌فى سوته‌مه‌نیو وزه، که گه‌وره‌ترین بابه‌تى جێناکۆکییه له‌ئێستاداو هه‌ردوولا پێداگرن له‌سه‌ر خواسته‌کانى خۆیان، پێویسته ده‌ستور بکرێته خاڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى دۆسیه‌کان‌و هیچ لایه‌ک به‌پێى مه‌زاجى که‌سیو حزبی‌و سیاسى بیر له‌بابه‌ته‌که نه‌کاته‌وه‌و بڕیار له‌دۆسیه‌کان نه‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستور بکرێته بنه‌ماى په‌یوه‌ندیه‌کان‌و چۆنێتى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌کانى نێوان هه‌ردوولادا.
2ـ نابێت به‌هیچ جۆرێک ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ڕێگه به‌خۆیان بده‌ن سه‌رکێشى به‌کیان‌و سه‌روه‌رى خاک‌و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بکه‌ن‌و پێداگربن له‌خواسته دارایی‌و ئابوریه‌کانى خۆیان که جگه له‌ده‌سته‌بژێرێکى سیاسى ده‌ستڕۆیشتوو هیچ که‌سى تر سودمه‌ند نه‌بوه له‌و پێداگریانه، بگره مه‌ترسى جدى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروستبوه که نوێنه‌رى یۆنامى چه‌ندجارێک ئاماژه‌ى پێکردوه‌و له‌کۆتایى مانگى ڕابردوشدا باڵیۆزى ئه‌مریکا به‌ڕونى ئاماژه‌ى به‌بونى مه‌ترسى سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستاندا.
3ـ حکومه‌تى عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێکى فیدراڵى له‌سه‌ریه‌تى شایسته‌ى دارایی‌و ژیانى خه‌ڵکى هه‌رێم‌و سه‌روه‌رى خاکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کاته به‌شێک له‌ململانێ سیاسی‌و یاسایی‌و ئیداریه‌کان‌و له‌پێناو سزادانى به‌شێک له‌سه‌رکرده سیاسیه‌کانى هه‌رێمدا چاره‌نوسى خاک‌و خه‌ڵکى هه‌رێم بکه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه، عێراق خاوه‌نى ده‌ستورێکى فیدراڵییه‌و ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک په‌نا ببرێته‌وه‌به‌ر ده‌ستورو سه‌رپێچیکاران ئه‌گه‌ر هه‌بن به‌پێى ده‌ستورو یاسا به‌رکاره‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت نه‌ک سزادانى به‌کۆمه‌ڵى گه‌لێک که به‌شێکه له‌و ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه.
به‌شێک له‌ده‌سته‌بژێرو که‌سایه‌تیه سیاسی‌و ئه‌کادیمیو چالاکانى مه‌ده‌نیو ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان.
2ى حوزه‌یرانى ساڵى 2022
مێرگه‌پان ـ سلێمانى ـ کوردستان