له بادینان؛ هه‌لیکۆپته‌رێکى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان خرایه خواره‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى داگیرکه‌رى ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، 46 جار به فڕۆکه و 33 جار به چه‌کى کیمیایى هێرشیان کردووه‌و له به‌رانبه‌ردا گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌رێک ده‌خه‌نه خواره‌وه‌و حه‌وت داگیرکه‌ر ده‌کوژرێن.
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) وبڵاویکردووهتهوه" چالاکى هێزه‌کانمان له یادى ١٨مین ساڵیادى هه‌نگاوى ١ى حوزه‌یران به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، ٤٥ جار به فڕۆکه و ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى هێرشى کردووه. له به‌رانبه‌ردا چالاکى هێزه‌کانمان به‌رده‌وامه. له چالاکیه‌کاندا هه‌لیکۆپته‌رێک خرایه خواره‌وه، ٧ داگیرکه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێک له‌ناوبرا".
زانیارى ورد به‌م شێوه‌یه‌یه:
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى خابور له هه‌رێمى مه‌تینا؛
١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌کانمان له‌دژى داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى گه‌لى گردى ئازاد چالاکیان کرد و به به‌هێزى له ئامانجه‌کانیاندا.
١ى حوزه‌یران کاتژمێر ٢١:٣٠ هێزه‌کانمان به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له‌داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید زه‌مانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى گردى هه‌کاری. له چالاکیه‌که‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێک بریندار بوو.
٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٢:٠٠ له کاتێکدا که هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ویستیان گۆڕه‌پانى گردى هه‌کارى بۆردومان بکه‌ن، هێزه‌کانمان له دوو لاوه له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیاندا. گورز له هه‌لیکۆپته‌رێک وه‌شێنرا و کاتێک ویستى دوور بکه‌وێته‌وه له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان که‌وته خواره‌وه و تێکشکا.
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى بازه‌کانى زاگرۆس له هه‌رێمێ زاپ؛
١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکه‌ران ویستیان داره‌کانى ده‌ورى زنارهکانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین ببڕنه‌وه. هێزه‌کانمان له داگیرکه‌رانیاندا و داگیرکه‌رێک سزادرا.
١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٢٠ و ٢٢:١٠ هێزه‌کانى یهژهئاستارمان به چه‌کى سووک و به قه‌ناس له داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید رێبه‌رى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کارکه‌ر. ٢ داگیرکه‌ر سزادران.
١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٤:٣٠ و ٢٢:٠٠ داگیرکه‌ران کاتێک ویستیان به ته‌قه‌مه‌نى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید به‌رخۆدانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین بته‌قێننه‌وه. هێزه‌کانمان له دوو داوه له داگیرکه‌رانیاندا. دواى ده‌ستوه‌ردانه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه.
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى مه‌ره‌شى شه‌هید ساڤاش له هه‌رێمى زاپ؛
٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:١٠ داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید ساڤوشکاى هه‌رێمى به‌رخۆدانى گردى جوودى له دوو لاوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه کرانه ئامانج. له چالاکیه‌که‌دا گروپى یه‌که‌مى چالاکیه‌که‌دا و دووه‌مى چالاکیه‌که له نزیکه‌وه به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له داگیرکه‌رانیاندا، ٢ داگیرکه‌ر سزادران، ٢ داگیرکه‌ر بریندار بوون و سه‌نگه‌رێک رووخێنرا. دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه.
هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نی؛
١ى حوزه‌یران، گۆڕه‌پانه‌کانى ئه‌شکه‌وتى برینداران، کارکه‌ر، شه‌هید به‌رخۆدان، شه‌هید شاهینى هه‌رێمى زاپ و گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى وه‌رخه‌لێى ئاڤاشین ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نى بۆردومانکرا.
هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس، هه‌لیکۆپته‌رى هێرشبه‌ر و فڕۆکه‌ى شه‌ڕ؛
١ى حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌کانى گردى جوودی، گردى ئێف ئێم، گردى به‌هار، کوره‌ژارۆ، شه‌هید شه‌مدین، شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان، شه‌هید شاهین، چه‌مچح و سیداى هه‌رێمى زاپ له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانه‌وه، به سه‌دان جاریش به ئۆبۆس له‌لایه‌ن باره‌گاکانى سه‌ر سنوره‌وه و ٢٥ جاریش به فڕۆکه بۆردومان و تۆپبارانکران.
١ى حوزه‌یران ده‌وروبه‌رى گوندى ده‌شیشێ، سه‌ره‌رۆ، ئێدنێى مه‌تینا، هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌کانى گردى هه‌کاری، گردى ئۆرتێ، سه‌رێ مه‌تینا و شه‌هید زه‌مانى به هه‌لیکۆپته‌ر، به ده‌یان جار به ئۆبۆس و ١٧ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران.
١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٠:٠٠ گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران.
١ى حوزه‌یران گوندى شێخانى کالاتوکاى قه‌ندیل ٣ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا."