شوعى؛ داواى ئازادکردنى چوار شۆفێرى تاکسى له‌ ئاسایشى سلێمانى ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌هۆى گرانبوونى نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین بۆ هه‌زار دینار، شۆفێرانى تاکسى چه‌ند شه‌قامێکیان گرت بۆ ماوه‌یه‌ک و دواتر له‌ یاداشتێکدا داواى چاره‌سه‌ریان کرد، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت:"چوار شۆفێرى تاکسى له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌کانى خۆیان ده‌ستگیرکراون و تا ئێستا ئازاد نه‌کراون.

کاسترۆ مه‌عروف سه‌رۆکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى(شوعى) له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌ داواکارییه‌کدا ده‌ڵێت:" لاى هه‌موولایه‌ک ڕوونه‌ ماوه‌یه‌کى زۆره‌ شۆفێرانى ته‌کسى به‌ هه‌موو شێوازێکى مه‌ده‌نیانه‌ ته‌واوى ڕێکاره‌ یاسایه‌کان گرته‌به‌ر به‌ گردبوونه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م پارێزگاى سلێمانى سه‌ردانیکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قائیمقامیه‌تى سلێمانى لیژنه‌ى ووزه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکان نوسینى یاداشت له‌ پێناو گه‌یاندنى په‌یامه‌که‌یان بۆته‌واوى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان که‌ خۆى له‌ هه‌رزانکردنى نرخى به‌نزین و زیادکردنى ڕێژه‌ى به‌نزیخانه‌کان بۆ چوار به‌نزینخانه‌ بۆ شۆفێرانى ته‌کسى ده‌بینیه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى داخه‌ داواکاریه‌که‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا ئه‌وانیش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکه‌یان ئه‌وه‌ى جێگاى داخه‌ له‌ ئێستادا چوار له‌ شۆفێرانى ته‌کسى له‌به‌رده‌م ماڵه‌کانیان له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیرکراون، چوار ڕۆژه‌ له‌ زینداندان ئازاد نه‌کراون بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار