هاوسه‌رى ئه‌و ژنه‌ى به سکێک پێنج منداڵى بوو له هه‌ولێر؛ چیرۆکى ژیان و منداڵه‌کانى بۆ هاوڵاتى ده‌خاته‌روو
3 ساڵ لەمەوپێش
شه‌ناى فاتیح
هاوسه‌رى ئه‌و ژنه‌ى به سکێک پێنج منداڵى بوو له هه‌ولێر، که چواریان کوڕ‌و یه‌کیان کچێکه بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ناوى کچه‌که‌م به‌ناوى ئه‌و پزیشکه‌وه ناوناوه که چاودێرى وردى هاوسه‌ره‌که‌مى کردووه، ده‌شڵێت:"سێ منداڵى دیکه‌م هه‌یه‌و کرێچیم و ته‌نها کرێکارى ده‌که‌م و ئه‌م دۆخه بۆم سه‌خته".
له‌پارێزگاى هه‌ولێر ژنێکى ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌سکێک چوار کوو و کچێکى بوو و جگه له‌و پێنج منداڵه‌ش دوو کچ و کوڕێکى دیکه‌شیان هه‌یه.
تارق فاروق، هاوسه‌رى شه‌یما عومه‌ر که ده‌کاته باوکى منداڵه‌کان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: نزیکه‌ى کاتژمێر 11ى شه‌وى 30ى ئایارى 2022 منداڵه‌کان له‌دایکبوون و ته‌ندروستیان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى باشه، به‌ڵام تائێستاش بۆ دڵنیایى زیاتر له‌به‌شى چاودێرى منداڵه ناکامه‌کانن و رێگاش نادن زۆر بچینه لایان و بیانبنین".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد ته‌ندروستى دایکیان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و پزیشکه‌کان پێیان وتوون ده‌توانن بچنه‌وه ماڵه‌وه و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ن.
هاوسه‌رى شه‌یما عومه‌ر هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد که پێش له‌دایکبوون دایکیان چووبوو سۆنه‌ر بکات و پزیشکێک پێى وتبوو پێنج مناڵن، به‌ڵام سێ کوڕ‌و کچه‌که ده‌رکه‌وتبوون و یه‌کێک له‌کوڕه‌کان ده‌رنه‌که‌وتبوو "سه‌ره‌تا پزیشکه‌کان وتیان مردووه به‌ڵام پاش نزیکه‌ى دوو مانگ سۆنه‌رى کرده‌ووه وتیان نه‌مردووه، به‌ڵام ته‌ندروستى باش نیه و پاش له‌دایکبوونیش کیسه‌ى ئاو له‌سه‌ریدا هه‌بوو."
هاوکات له‌باره‌ى ناونانى منداڵه‌کانى، وتى:" ناومان بۆ هه‌موو منداڵه‌کان دیارینه‌کردووه، به‌ڵام کچه‌که ناوده‌نێن له‌نجه، به‌ناوى دکتۆره له‌نجه سامیه‌وه ئه‌و پزیشکه‌ى بۆماوه‌ى حه‌وت مانگ چاودێرى دایکى منداڵه‌کانى کردووه، له 13ى ئایار باوکم کۆچى دوایى کرد و به‌ته‌مام یه‌کێک له‌کوڕه‌کان ناوبنێین فاروق به‌ناوى باوکمه‌وه."
شه‌یما عومه‌ر و تارق فاروق ساڵى 2011 هاوسه‌رگیریان کردووه و ماوه‌ى ده ساڵه کرێچین و له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ش خانوویان گۆڕیوه و له‌ئێستادا 150هه‌زار دینار به کرێ خانوو ده‌ده‌ن.
باوکى منداڵه‌کان، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بارى داراییان خراپه و کرێکارى ده‌کات و وتى:" کرێکاری رۆژێک هه‌یه و ده رۆژ نیه، تا ئێستا خاوه‌نى خانووى خۆم نیه و کرێچیم و پێنج مانگه کرێ خانووم نه‌داوه، بۆیه داوا ده‌که‌م هاوکاریم بکه‌ن، چونکه ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستام زۆر سه‌خته".
سێ منداڵه‌که‌ى تارق فاروق، دوو کچ و کورێکن و کچه‌کانى ته‌مه‌نیان ده ساڵ و حه‌وت ساڵه و کوڕه‌که‌شى ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵه.
ئه‌م خێزانه له‌گوندى قۆریتانى سه‌ر به ناحیه‌ى شه‌مامک داده‌نیشن و ساڵى 2014ش سێ منداڵى سیانه‌یان بووه که دوو کور و کچێک بوون و کچه‌که له‌ته‌مه‌نى دوو مانگى له‌سکى دایکیدا گیانى له‌ده‌ستدا و کوڕه‌کانیش له‌ته‌مه‌نى چوار مانگى له‌سکى دایکیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئافره‌ت به‌سکێک یه‌ک منداڵى ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار ژن دوو منداڵى ده‌بێت و به‌و دوو منداڵه‌ش ده‌وترێت دووانه(جمک).
هه‌ندێک جار ژن له‌دوو منداڵ زیاترى ده‌بێت و ژنێکى به‌ڕازیلى به‌سکێک ده منداڵى بوو که هه‌شت کچ و دوو کوێ بوون، ئیسپانیا و چین ریکۆردى جیهانى تۆمار ده‌که‌ن له‌ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى به‌سکێک ده منداڵیان بووه.
منداڵى دووانه دوو جۆرى هه‌یه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌و که له‌باتى یه‌ک هێلکه دوو هێلکه له‌لایه‌ن دوو سپێرمى جیاوازه‌وه ده‌پیتێنریت و ده‌بێت به دوو کۆرپه که %50ى جیناته‌کانیان وه‌ک یه‌که‌و نیوه‌ى له باوکه‌وه‌یه و نیوه‌که‌ى تریشى له‌دایکه‌وه‌یه وه‌ک هه‌موو خوشک و برایه‌کى خێزانێک.