به‌سه‌ربازکردنى زۆره‌ملێ له عێراق ده‌ستپێده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق ئاشکرایکرد، مووچه‌ى سه‌رباز به‌پێى یاساى خزمه‌تى زۆره‌ملێ ده‌گاته 700 هه‌زار دینار، ماوه‌ى خزمه‌تکردنیش به‌پێى بڕوانامه‌ى خوێندن ده‌بێت.
لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌رگریى له‌په‌رله‌مانى عێراق ورده‌کارییه‌کانى ناو پڕۆژه‌یاساى "خزمه‌تکردنى ئاڵا" واته به‌سه‌ربازگرتنى زۆره‌ملێى ئاشکراکردووه که له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆکراوه‌و پێده‌چێت له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ده‌نگى له‌سه‌ربدرێت.
ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌رگریى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"لیژنه‌که ده‌ستیکردووه به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى (خزمه‌تى ئاڵا)، که ڕۆڵى ده‌بێت له‌خزمه‌تکردن‌و ڕاهێنان‌و کۆنتڕۆڵکردنى گه‌نجان، به‌وپێیه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ژارییو بێکارییه‌وه کێشه‌یه‌کى زۆر له‌ناو کۆمه‌ڵگادا درووستبووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که یاساکه هه‌موو جۆره ناونانێکى تائفیفى لاده‌بات، به‌وپێیه‌ى هه‌موولایه‌ک له‌ژێر چه‌ترى سوپاى عێراقدا کۆده‌کاته‌وه".
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژ به‌ناوى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق ئاشکرایکرد، مووچه‌ى سه‌رباز به‌پێى یاساى خزمه‌تى زۆره‌ملێ ده‌گاته 700 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها ماوه‌ى خزمه‌تکردنیش به‌پێى بڕوانامه‌ى خوێندن ده‌بێت.