ئه‌ردۆغان؛ نان و ئاوى لێ بووه به په‌که‌که
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ سکرتێرى گشتیى ناتۆ ئه‌نجام ده‌دات و باسى پارتى کرێکارانى کوردستانى بۆ ده‌کات.
به‌پێى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکی، که‌زمانحاڵى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغانه ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى گشتیى ناتۆ ئه‌نجامداوه و داواکاریى سوید و فینلاندیان بۆ ئه‌ندامبون له ناتۆ، تاوتوێ کردوه، ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، که "پێویسته هه‌ردو وڵات (سوید و فینلاند) به رونى ئه‌وه بخه‌نه‌ڕو که وازیان له پاڵپشتیکردنى تیرۆر هێناوه، ئاماده‌ن هاوسۆزیى هاوپه‌یمانى نیشان بده‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان به سکرتێرى گشتى ناتۆى راگه‌یاندووه که نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانى تورکیا سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کانى سوید و فینلاند بۆ ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رانه و ره‌وا دامه‌زراوه".
هاوکات ئه‌ردۆغان جارێکى دیکه ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ره‌زامه‌ندى وڵاته‌که‌ى بۆ بون به ئه‌ندامى سوید و فینلاند له ناتۆ په‌یوه‌سته به به‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه تا چ ئاستێک رێز له هه‌ستیارییه‌کانى تورکیا ده‌گرن، به‌تایبه‌ت له بابه‌تى راده‌ستکردنه‌وه‌ى که‌سانى داواکراو به تورکیا، به‌پێچه‌وانه‌وه ناهێڵن بێنه‌ناو ناتۆوه.
رۆژى 18ى ئایارى 2022 سوید و فینلاند داواکارییان بۆ ئه‌ندامبونیان له ناتۆ به فه‌رمى به‌رزکرده‌وه‌و داواکارییه‌که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى رێکخراوه‌که به گه‌رمى پێشوازى لێ‌کرا، به‌تایبه‌ت جۆبایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له دژى بڕیارى به ئه‌ندامبونى ئه‌و دو وڵاته وه‌ستایه‌وه و بیانووى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه که ئه‌و دوو وڵاته ئه‌ندامانى پارتى کرێکارانى کوردستانى تێدایه‌و ده‌بێت راده‌ستى تورکیا بکرێنه‌وه.
پێشتر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید ئه‌وه‌ى خستبووه روو که تورکیا لیستێکى 30 که‌سى ئاماده کردووه و له‌رێگه‌ى باڵوێزى تورکیا پێیان گه‌یشتووه‌و یه‌کێک له‌وانه ئامینه کاکه‌باوه، په‌رله‌مانتارى سویده، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى توندى سویدییه‌کانى لێکه‌وته‌وه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌رپرسانى فینلاند ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که رێز له‌مافى مرۆڤ ده‌گرن و ناچنه ژێر بارى داواکارییه‌کى تورکیاوه که پێشێلکردنى مافى هاوڵاتییه‌کانى بێت.