قوباد تاڵه‌بانى راستییه‌ک ئاشکرا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که " ناکۆکى سه‌ره‌کى لایه‌نه‌کان تا ئێستا له‌سه‌ر پۆست و ئیمتیازاته".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2022، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، قوباد تاڵه‌بانى له هه‌ولێر پێشوازیکرد له مارینا سێرینی، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا و له کۆبونه‌وه‌ى نێوانیاندا تاوتوێى چۆنییه‌تى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى ئیتاڵیا کرا.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، قوباد تاڵه‌بانى ستایشى هاوکارییه‌کانى ئیتاڵیاى کرد بۆ هه‌رێمى کوردستان و جه‌ختى کرده‌وه له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کان به تایبه‌تیش له‌ڕوى ئابورییه‌وه. داواشیکرد حکومه‌تى ئیتاڵیا هانى کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانیان بده‌ن بێنه هه‌رێمى کوردستان و به‌شداربن له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى ئابورى هه‌رێم.
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "تا ئێستا گفتوگۆکانى نێوان لایه‌نه‌کان نه‌چووه‌ته قۆناغێکى دڵخۆشکه‌ره‌وه، ناکۆکى سه‌ره‌کى لایه‌نه‌کان تا ئێستا له‌سه‌ر پۆست و ئیمتیازاته و کاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌گه‌ر ناکۆکى و کێشه‌ش هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ت و دیدى جیاوازبێت بۆ حکومڕانی".
لاى خۆیه‌وه، مارینا سێرینى جه‌ختى کرده‌وه، ئیتاڵیا دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به گرنگ ده‌زانێت و ده‌یانه‌وێت ئاستى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌هێزتر و پته‌وتر بکه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوکارییه سه‌ربازى و ئابورییه‌کان ده‌ربڕی.
