درامایەكی توركی سوكایەتی بەبارزانی‌و دادگاكانی هەرێم دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
یەكێك لەكەناڵە ئاسمانیە ناودارەكانی توركیا لەدرامایەكیدا سوكایەتی بەدادگاكانی هەرێم‌و مەسعود بارزانی‌و جامانەی سوور دەكات.

كەناڵی Atv توركی زنجیرە درامایەك بەناوی (YalnızKurt) پەخشدەكات، لەیەكێك لەزنجیرەكانیدا سوكایەتی بەدادگاكانی هەرێمی كوردستان‌و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و جامانەی سوور دەكات
هەروەك لەیەكێك لەزنجیرەكاندا بازرگانێكی خاوەن چەك‌و پارە لەدراماكەدا ڕایدەگەیەنێت، "ئیعتیراف بەدادگاو هەرێمی كوردستان ناكەم‌و حسابیشیان بۆ ناكەم".

لای خۆیشیەوە مەحمود یاسین كوردی ڕۆژنامەنووس لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:"پرسیارێك؛ هەڵوێستی پارتی‌و میدیاكانی ئەو حزبە وەكو هەڵوێستەكەیان بەرامبەر فیلمە ئێرانییەكە دەبێ؟! ئایا سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و وەزیری ئەوقاف كە پارتین دەتوانن بەمەلاكانی خۆیان بڵێن لەسەر مینبەری مزگەوت باسی بكەن؟".

پێشتر لەتوركیا چەندین دراما دژی كورد بەرهەمهێندراوە دیارترینیان "دۆڵی گورگان" بوو كە بەفەرمی حكومەتی هەرێم داوای ڕاگرتنی دەكرد.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار