هێمن هەورامی:سورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، 9ی ئەم مانگە هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەبەشداری جینین پلاسخارت، نێردەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق كۆدەبنەوە وسورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێت .
هێمن هەورامی لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە كە 9ی ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان بەبەشداری جینین پلاسخارت كۆدەبنەوە، دەشڵێت:" ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسیی باش هەبێت، بتوانین بەپەلە هەر هەموارێك پێویست بكات كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە پێمانوایە دەكرێت لە 01ی 10 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، ئەگەر نەشتوانرا لەڕوی تەكنیكییەوە لە 01ی 10 بێت ئەوا دەكرێ قسەی لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی لەنزیكترین كات ئەنجام بدرێت."
هەروەها راشیگەیاند: " ئێمە وەكو سەرۆكایەتی پەرلەمان سورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێت."
هاوكات ئەوەشی روونكردەوە دواكەوتنی هەڵبژاردن دیاردەیەكی گونجاو نییە بۆ ناوبانگ و پڕۆسەی سیاسیی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.
