کورتکراوەی سوكایەتی دراما تورکییەکە بە بارزانی و جامانەی سور!!

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی
کورتکراوەی سوکایەتی دراما تورکییەکە" ئێوە داشی دامەی ئەمریکان هەر رۆژێک ئیشییان پێتان نەما لادەبردرێن و فرێدەدرێن، بەڵام کاتێک دوو تورک دەگەن بە یەک دەوڵەتیک دروست دەکەن".

 کورتکراوەی درامای #YalnızKurt کە لە ئەلقی 19 باسی دادگایەکی هەرێمی کوردستان دەکات کە تێیدا وێنەی مەسعود بارزانی و جامانی سوور و ئاڵای کوردستان دەردەکەوێ هاووڵاتییەکی تورک دادگای دەکرێ بە ئامادەبوونی نوێنەری دیپلۆماسی دەوڵەتی تورکیا.

 کابرای تۆمەتبار روو لە دادوەر دەکات دەڵێت بە ناوی خۆم قسە دەکەم نەک بە ناوی دەوڵەتی تورکیا "موسڵ و کەرکووک موڵکی ئێمەیە، گەورەترین شەقامی هەولێر کە بە ناوی سوڵتان موزەفەرە هی تورکمانەکانە، من ئیعتیراف بە حکومەتی باکووری عێراق ناکەم، حساب بۆ ئەو دادگایە ناکەم ئەگەر دادگای بکەم دەبێ لە دادگای تورکیا یان عێراق دادگای بکرێم".
"ئێوە هیچ نین ئەو ئەمریکایە کە لێرەیە پشتیوانیتان دەکات رۆژێک دێ ئەمریکا دەروات ئێوەش حەق و حسابی خۆتان لەگەڵ دەکرێ لە سەر ئەو زوڵم و ستەمانەی لە تورکمان و سریان و کلد نەتەوەکانی دیکەتان کردووە، ئێوە داشی دامەی ئەمریکان هەر رۆژێک ئیشییان پێتان نەما لادەبردرێن و فرێدەدرێن، بەڵام کاتێک دوو تورک دەگەن بە یەک دەوڵەتیک دروست دەکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار