عەلی تەتەر رەخنە لە پەكەكە دەگرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك رایگەیاند كە" پەكەكە باوەڕی بە كورد و كوردستان نەماوە... ئێوە هاوڵاتی توركین فەرموو بڕۆن بۆ توركیا".

عەلی تەتەر لە رێوەڕسمی ساڵیادی شەهیدكردنی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینا رایگەیاند:"زۆر كەس لە ئێمە تێناگەن، نازانن چ زوڵمێك لە هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە دەكرێت، ئەوەی هەرگیز بیرمان لێنەدەكردەوە ئەوە بوو كوردێك بتوانێت لولەی تفەنگی روو لە پێشمەرگە بكات.

هەروەها راشیگەیاند:"مادام ئێوە بۆ سوریای دیموكرات تێدەكۆشن بۆچی خەڵكی سوریا دێنن لێرە بە كوشتنیان دەدەن؟ ئەگەر بۆ دیموكراتیزەكردنی توركیا كار دەكەن بۆچی شەڕی خۆیان دێننە ناو هەرێمی كوردستان؟ ئێوە هاوڵاتی توركین فەرموو بڕۆن بۆ توركیا، مادام دەتانەوێت سنووری سایكس بیكۆ بمێنێت فەرموو رێزی لێبگرن و ئێوە هاوڵاتینامەی  وڵاتێكی دیكەتان هەیە بڕۆن لەوێ داوای مافی خۆتان بكەن".

لە ساڵی رابردوودا پێنج پێشمەرگە لەناو ئوتومبێلێكی سەربازیدا لە نزیك مەتینا بوون و لە رووداوێكی تەمومژاویدا شەهید كران و هەر ئەو كات پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند:" بە فرۆكەی بێفرۆكەوانی سوپای توركیا كوژراون".، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان پەكەكەی بەو رووداوە تۆمەتبار كرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار