نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكى هەرێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كار بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان و تێپەڕاندنی كێشە و سەختییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە وەفدێكی ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق كرد، كە وەكو لیژنەی گفتوگۆ دەناسرێن.
لە راگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:" مەبەستی سەردانەكەی وەفدەكە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە دەیانەوێت لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بدەن بە مەبەستی لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی لە عێراق".
لای خۆیەوە، سەرۆكی هەرێم پشتگیریی بۆ هەوڵەكانی وەفدەكە و هەموو هەوڵ و هەنگاوێك دووپاتكردەوە كار بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان و تێپەڕاندنی كێشە و سەختییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكات كە هیوای خواست ئەنجامێكی باش لە هەوڵەكانیان بكەوێتەوە.
