وەفدی هەرێم: هیچ بیانویەك بۆ نەناردنی 200 ملیارەكە نەماوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ دانوساندن لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕایگەیاند:" بەداتا سێ بابەتی گرنگمان پێشكەشی بەغداكردو هیچ بیانویەك بۆ نەناردنی 200 ملیارەكە نەماوە".
ئومێد سەباح ئەندامی وەفدەكە ڕایگەیاند:" لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی كۆبونەتەوە بەداتا كۆی داهات، خەرجیەكان، میلاكاتمان پێشكەشكردوون".
هەروەها پێشیوابوو كە ئەو زانیاریانەی پێیانداون پڕبایەخن، وتیشی:"هیچ بیانویەك بۆ بەغدا نەماوە كە بەهەرێمی بگرێتو 200 ملیارەكە نەنێرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزیرانی 2022، وەفدێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی خالید شوانی، وەزیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق سەردانی بەغدادیان كرد، ئامانجی سەرەكیان كۆبونەوەبووە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی.

بابهتی پهیوهندیدار