قوباد تاڵەبانی: شانازی بە بەرهەمەكانی مامۆستا عەزیز گەردییەوە دەكەین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی د. عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی كورد بڵاوكردەوە و دەڵێت:" نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەكانی مامۆستا عەزیز گەردییەوە دەكەن".
دەقی پرسەنامەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
زۆر بەداخەوە خزمەتكارە گەورەكەی زمان و ئەدەبی كوردی مامۆستا عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا و هەموو خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی كوردی دەكەم.
مامۆستا لە ریزی ئەو نووسەر و رۆشنبیرە گەورانەی گەلەكەماندایە كە كاریگەرییان لەسەر نەوەكانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەكانیانەوە دەكەن.
یاد و ناوی دكتۆر عەزیز گەردی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لەراگەیەنراوێكدا گیان لەدەستدانی د.عەزیز گەردی پشتڕاستكردەوە.
