بەرپرسێكی گۆڕان: لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردداین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

‎لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە ئاشكرا دەكات  ئەو پێشنیازانەی هەبووە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام و دەشڵێت:" لەگەڵ هەڵبژارنێكی پاك و بێگەردداین".

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022، ‎یاسین حەمە عەلی، لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"بڕیاربوو كە ئەمڕۆ دانیشتنێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە نێوان دەزگای هەڵبژاردنەكانی لایەنەكان بكرێت، بەڵام لەبەر هۆكاری تەكنیكی بۆ كاتێكی تر دواخرا".

ناوبراو باسی لەوەشكرد كە ئەوان دەست پێشخەرییان هەبووە تا لایەنەكان هەوڵی لێكتێگەیشتن بدەن كە لە خزمەتی چارەسەری پرسەكەدا بێت.

‎هەروەها لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان پێشیوابوو كە یاسای هەڵبژاردن رەهەندی نیشتمانی هەیە، وتی:"ئەو هەوڵانەی بۆ نزیكبوونەوەی نێوان لایەنەكان هەیە هیوادارین بگاتە سازانێكی نیشتمانی".

‎هاوكات، لەبارەی هەمواری بیاسی هەڵبژاردن بەتایبەت هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە،  یاسین حەمە عەلی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەوان ساڵێك پێش ئێستا لەرێی فراكسیۆنەكەیانەوە هەمواری یاسای هەڵبژاردنیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووەو لەگەڵ ئەوەدان هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە، وتیشی:" لەگەڵ هەڵبژاردنی پاك و بێگەردداین لەكاتی خۆیدا".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی وەك وادەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد، بەڵام بەهۆی كارا نەكردنەوەی ئەنجومەنی باڵای كۆمیسیاران و داواكاری لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان، ناكۆكی لەنێوان لایەنەكاندا هەیە.

پارتی و پێكهاتەكان لەگەڵ ئەوەدان یاسای هەڵبژاردن وەك خۆی بێت و ئەم هەڵبژاردنەی پێ ئەنجام بدرێت، بەڵام هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەدان هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوەو پێكهاتەكان تۆمارێكی تایبەت بەخۆیان هەبێت، جیابێت لە تۆماری گشتی دەنگدەران. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار