سەردێڕی پانۆرامای 31 ساڵی دەسەڵاتی هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



سەڵاح سەعید ئەمین

- شەڕی ناوخۆو بە کوشتدانی دەیان هەزار هاوڵاتی هەرێم

- پەلکێشکردنی سوپای داگیر بۆ ناو قوڵایی خاکی هەرێم

- خاکی هەرێم بۆ کوردی بەشەکانی تری کوردستان تیرۆرخانەو بۆ سەربازی بێگانەو داگیرکەر میوانخانە

- پەلکێشکردنی سوپای بەعس بۆ هەولێرو ٣١ی ئاب

- ١٦ی ئۆکتۆبەرو لە دەستدانی نیوەی خاكی هەرێم

- دزینی گومرگ و داهاتەکان، لە کاتێکدا هەرێم دوو گەمارۆی لەسەر بوو، گەمارۆی بەعس و گەمارۆی نێودەوڵەتی سەر عێراق

- وێرانکردنی هەرێم و ناچار کردنی سەدان هەزار گەنج بە جێهشتنی وڵات و ڕووکردنە تاراوگە

- ٣١ ساڵ دەسەڵات، کێشەی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و نیشتەجێ بوون و ..هتدیان چارەسەر نەکرد

- نەک سوپایەکی نیشتیمانیان لە هێزی پێشمەرگە دروست نەکرد، بەڵکو هەموو گۆشەیەکی وڵاتیان بە حزبی کرد

- نەک دەسەڵاتەکانیان بە دامەزراوەیی نەکرد، بەڵکو بە ئارەزووی خۆیان لە کوێدا ویستیان و بیانەوێت پەڕلەمان دادەخەن و دادوەر نقڵ دەکەن و لە کار دووری دەخەنەوە

- لەبەرگیرفانی کۆمپانیاکانیان، کەرتی تەندروستی "گشتی"یان وێرانکرد، دەرمانی خراپیان تەنانەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە داو پاشەکشەی گەورەیان بە پەروەردە کردو کشتوکاڵیان بایەخ پێنەداو جوتیاریان لە یەکێک لە باشترین زەوییەکانی دنیادا بێ هیوا کرد

- نرخی سوتەمەنیان بە جۆرێک بەرزکردەوە لە هیچ وڵاتێکی دنیادا کە خاوەنی نەوت و غازە وێنەی نیە، خراپترین جۆری بەنزین و سوتەمەنی هاوردە دەکەن، کەهەم مەترسی گەورەیان بۆ ژیانی خەڵک دروستکردوەو هەم ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان وێران کردوە

- داهێنەری پاشەوکەوتی موچەو لێبڕینی موچەی موچەخۆران و فەمانبەرانن

- دا‌هێنەری زیادکردنی "باج"ن بۆ سەر هەموو کون و کەلەبەرێک، لە سەردەمی نەدانی موچەو دواخستنیدا، بە جۆرێک ئەوەندەی تر بارگرانی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە

- کەرتی پەلەوەر هەڕەشەی جدی لەسەرەو لە بەردەم هەرەسهێناندایە

- دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆیان بڕی

- لولەی چەکەکانیان ڕووکردە سینگی خۆپیشاندەرانی ناڕازی هەرێم و لە شەقامەکاندا خوێنیان ڕشتن و فەلاقەخانەیان بۆ دانان و ئەنفالی خوێندکارانی ناڕازی زانکۆیان کرد

- مامۆستای ئاینیان تیرۆرکردو ڕیشیان سوتاندن

- ڕۆژنامەنوسانیان تیرۆرکردو چالاکوانیان ڕاپێچی زیندانەکانیان کرد

- بارەگای ئۆپۆزسیۆنیان سوتاندو کادیرەکانیان کوشتن وکەسایەتیەکانیان زیندانی کرد

- نەوتی هەرێمیان کرد بە بەڵاو لەعنەت بۆ خەڵکەکەی و بە بەرەکەت و پاروی چەور بۆ کۆمپانیاکان

- لە سەرە موچەداخانەشین گیانی لە دەستداو خانەنشینان شەوانی درێژی زستانیان لە بەردەم فەرمانگەکانی دابەشکردنی مووچەدا دەمانەوە

- بازرگانیکردن لەگەڵ داعش

- کەناڵی میدیاییان سوتاندو کلتوری "وامزانی ڕادیۆ"یان داهێنا

.

.

.

.

- کۆتایی نایەت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار