وەزیری دارایی عێراق: هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەك لەلایەن بەغداوە وەرناگرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای دەكات كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، وەزارەتی دارایی ناچار دەكات بەهەند بڕیارەكە وەربگرێت و راشیگەیاند:" هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەك لە چوارچێوەی پشكی 12% وەرنەگرێت".

ئەمڕۆ 6ی حوزەیرانی 2022، وەزیری دارایی عێراق لە میانی چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند:"داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ناشەرعییە".

هەروەها راشیگەیاند:"ناكرێت هیچ بڕە پارەیەك لە بودجەی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان دیاریبكرێت، تا ئەو كاتەی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم یەكلانەكرێتەوە و نەچێتە دەستی كۆمپانیای سۆمۆ".

ئەم وتانەی وەزیری دارایی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ئومێد سەباح، ئەندامی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا، دوای سەردانەكەیان و گفتوگۆیان لەگەڵ دویانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند:" هیچ بیانوویەكیان نەهێشتووەتەوە بۆ بەغدا كە 200 ملیار دینارەكە رەوانە نەكات".
هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە كە سەرجەم داتاكانی داهات و خەرجییەكانیان تەسلیمی بەغدا كردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار