ئەردۆغان؛ لە زاب و ئاڤاشین تەرمی سەربازەكانی بۆ كۆناكرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
"لە زاپ زلـلەیەكی نوێ لە لە سوپای تورك دەدرێت و تەرمی ئەو سەربازانەی لە دۆڵەكاندا كەوون بۆی كۆناكرێتەوە،ئەو سەربازانەشی لە ناوچەكانی جەنگدان باری دەرونییان تێكچووە، بۆیە بە ناچاری چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت".، لەراپۆرتێكی تایبەتدا باسی داگیركارییەكانی سوپاكەی ئەردۆغان دەكرێت.

ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2022، ئاژانسی فورات نیوز میدیای نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)راپۆرتێكی بڵاویكردووەتەوە كە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە، دەوڵەتی تورك هێرشێكی نوێی داگیركاری بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بەڵام لەسەر دەستی گەریلاكان شكستی گەورەریان بەركەوتووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە كە"زلـلەیەكی نوێ لە زاپ لە سوپای تورك دەدرێت لە گۆڕەپانەكانی كوڕەژارۆ، ئەشكەوتی برینداران، چیاڕەش و ئەرتوش تێكۆشانێكی مێژوویی هەیە، لەلایەك بەرخودانی تونێلەكان هەیە، كە ڕێگە بە پێشڕەویی داگیركەری نادەن و شاخەكان و لوتەكان دەپارێزن".

ئەوەش خراوەتەروو كە " تیمە نیمچە گەڕۆكەكان هەر لە رۆژی یەكەمەوە لە ژێر بۆردومانی قورسی فڕۆكەكاندا چالاكییان ئەنجام دەدا و بۆ ساتێكیش ڕانەوەستان و بەردەوامن لە چالاكییەكانیان، تیمە نیشانەشكێنەكان سەربازەكانی توركیان تووشی شۆك كردووە، دەیان گەریلا بۆ سەركەوتنی ئەم شەڕە خۆیان فیدا كردووە".

وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە:" فڕۆكە جەنگییەكان ناتوانن گورز لە گەریلا بدەن و لەبەر ئەوەش ناوچەكانی كوردستان بۆردوومان دەكەن، تەرمی ئەو سەربازانە، كە  ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراوە و بە ڕای گشتی و بنەماڵەكانیان ڕانەگەیەندراوە، لە ژێر تاشەبەردەكاندا كەوتوون، تەرمی ئەو سەربازانەی لە دۆڵ و زنارەكانی زاپ دا كەوتوون بۆ ئەو سوپایە كۆ ناكرێتەوە، ئەو سەربازانەشی لە ناوچەكانی جەنگدان باری دەرونییان تێكچووە…".

هاوكات ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە" تەنها یەك چەك لە دەستی سوپای توركدا ماوە، ئەوش چەكی كیمیایی، گازی ژەهراوی و تەقەمەنی گەورەیە، سوپای تورك ساڵی پار بە تایبەتی لە هەرێمی ئاڤاشین بەهۆی ئەو گورزانەی لێیدرابوون لە دژی تونێلەكانی جەنگ گازی كیمیایی بە ڕێژەییەكی زۆر  بەكارهێنا و پێوەر و ئەخەلاقی جەنگی پێشێلكرد، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە لەم جەنگە پیسەیدا هەمان ئەو شێوازە چەپەڵە بەكار دەهێنێت، لە چیاڕش هەشت گەریلا و لە كوڕەژارۆش پێنج گەریلا بەهۆی چەكی كیمیاییەوە شەهید بوون".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار