وەزیری بەرگری توركیا: هێرشدەكەینە سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند:" هێرشی سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدەدەین كاتی خۆی هات چی پێویست بكات ئەنجامی دەدەین".
ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2022، خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا قسەیكرد و باسی لەو ئۆپەراسیۆنە كرد كە توركیا دەیەوێت بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریاری دیموكرات(هەسەدە) ئەنجامی بدات.
خولوسی ئاكار، راشیگەیاند:" وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت سەقامگیری هەندێك ناوچەی سووریا دەكەنە ئامانج كە ئارامییان بۆ دەستەبەركراوە، تەنیا دەمانەوێت ئاسایشی سنوورەكەمان و هاووڵاتییانمان بپارێزین".
بابهتی پهیوهندیدار