هاوڵاتی زانیاری نوێ لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی ئەو بە دواداچونەی هاوڵاتی كردوویەتی، هەڵبژاردنی پەرلەمان لە شەش مانگ بۆ ساڵێك دوادەخرێت و چوار بازنەیی جێگیر دەكرێت.
هاوڵاتی لە سێ سەرچاوەی نێو لایەنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەی دەست كەوتووە كە چوار بازنەیی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن جێگیر دەكرێت.
هەروەها پرسی كاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەم لایەنەكان، پێشتر هەردوو مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆبونەتەوەو شەش مانگ بۆ ساڵێك دیاری كراوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان.
دەربارەی پێكهاتەكان، كوردسییەكانیان وەك خۆیان دەمێنێتەوەو تۆماری دەنگدانیشیان لەناو تۆماری گشتی دەبێت، بەڵام دوو كورسی پێكهاتەكان دەدرێتە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام یەكێتی داوای كردووە دوو كورسی بۆ سلێمانی و دوو كوررسی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاری بكرێت.
هاوكات لەبارەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە زۆرینەی لایەنەكان لەگەڵ ئەوەدان نوێنەری ئێستای حزبەكانیان لە كۆمیسیۆن بمێنێتەوەو نوێنەرێكی بزوتنەوەی گۆڕان لاببرێت و نوێنەرێكی نەوەی نوێ بخرێتە شوێنی كە"نەوەی نوێ" نوێنەری نییە لە كۆمسیۆندا" ئەگەر رەزامەندی لەسەر ئەوە نەدرێت دادوەران هاوشێوەی كۆمسیۆنی بەغدا دادەنرێت، ئەوەش لەلایەن كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزوتنەوەی گۆڕان تێبینی گەورەی لەسەرە".
هەرچەندە ئەمڕۆ لە بینای سەرۆكایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان كۆدەبێتەوە كە پلاسخارت نوێنەری یوئێن لە عێراق بەشدارە لەپێناو لێكتێگەیشت و پەلە كردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم چەند جارێك لە زاری شیروان میرزا، وتەبێژی كۆمسیۆنەوە ئەوەی راگەیاندووە كە شەش مانگی تەواویان پێویستە بۆ ئەندامدانی هەڵبژاردن"، ئەو وادەیەش دوای یەكلاكردنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران و پەسەندكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەبێت.