توركیاو ئێران؛ عێراق دەخنكێنن

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: بڕیاری زۆر گرنگ دژی توركیاو ئێران دەدەین 

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"بۆ بەرپەرچدانەوەی گرتنەوەی ئاو لەسەر عێراق لەلایەن توركیا و ئێرانەوە بڕیاری زۆر گرنگ لە دژی ئەو دوو وڵاتە دەدەین"، راشیگەیاند:"توركیا لەسەدا 80 و ئێران لەسەدا سەد ئاویان لە عێراق بڕیووە".

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی حوزەیرانی 2022، حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری سەرچاوەكانی ئاو كۆبووەوە و پرسی كەمئاوی و وشكەساڵیان تاوتوێكرد و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، حاكم زاملی رایگەیاند:" توركیا 80٪ی بەردانەوەی ئاوی بۆ عێراق كەمكردووەتەوە و 20٪ی ئاو بەردەداتەوە، ئێستا هەوڵدەدەن بەنداوی جەزیرە دروست بكەن كە دەستیانپێكردووە، بەمەش یەك دڵۆپە ئاومان پێ ناگات. ئەو بڕە ئاوەشی دەگاتە عێراق، كە كەمترە لە 20٪ بەهۆی ئەوەی لە بەنداوی ئەلیسۆ ئاو بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەردەدرێتەوە، بۆیە ئەمەش لەبەر خاتری عێراق نییە".

 هەروەها راشیگەیاند:" ئێران بەتەواوی ئاوی لە عێراق بڕیوە و رێڕەوی چوار رووباری سەرەكیشی گۆڕیووە بە ئاراستەی خاكی ئێران".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كە بازرگانیی توركیا لەگەڵ عێراق ساڵانە زیاتر لە 20 ملیار دۆلارە و ئێرانیش 16 ملیار دۆلاری ساڵانەیە، لە كاتێكدا عێراق هیچ بازرگانییەكی هەناردەكراوی نییە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە تەنیا هاوردە دەكات. 
 جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە" ئەگەر توركیا و ئێران بەردەوامبن لەسەر ئەو هەڵوێستەیان، ئەوا ناچار دەبن لە پەرلەمان یاسا دەربكەن، كە تێیدا مامەڵەی ئابووری و بازرگانی و كاری كۆمپانیاكان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە قەدەغە بكرێت، بڕینی ئاو واتەی مردنمانە".

 حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی دووپاتكردەوە كە" زۆر فشاری هەیە، بە دڵنیاییەوە دەتوانێت كاریگەری لەسەر ئەو وڵاتانە دروست بكات.  پەنا بەخوا لە  پەرلەماندا زۆر بڕیاری گرنگ دەبینن، كە دەكرێت بەرپەرچی ئەو وڵاتانە بداتەوە".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار