زانیاری نوێ لەسەر شكستی سوپاكەی ئەردۆغان ئاشكرا دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هەپەگە ڕایگەیاند، 17 داگیركەری سوپاكەی ئەردۆغان لە هەرێمەكانی (ئاڤاشین، مەتینا، زاپ) كوژراون و سوپای تورك بە چەكی كیمیایی و بۆردومانی فرۆكەكانی شەڕ دەكات.

هەر ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆیەكی 19ی ئایاری لە خانتوری هەفتانین بڵاوكردەوە، كە حەوت داگیركەری تورك كوژراون.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە 9ی حوەزیرانی 2022، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ڕاگەیەندراوێكی دیكەی سەبارەت بە چالاكییەكانیان بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە لە هەرێمەكانی ئاڤاشین، مەتینا، زاپ:

لە هەرێمی ئاڤاشین:

٨ی حوزەیران كاتژمێر ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ كامێرای حەراری و سیستمی ڕاداری داگیركەران كە لە گۆڕەپانەكە جێگیریان كردبوو، لە لایەن تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمانەوە لەناوبران. لە ئەنجامی چالاكییەكەدا ٢ كامێرای حەراری و سیستمێكی راگار تێكشكێنران.

٨ی حوزەیران كاتژمێر ١٥:٣٥ بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ درا. لە چالاكییەكەدا ٤ داگیركەر سزادران و داگیركەرانیش كە گورزیان بەركەوت تائاستێك كشانەوە.

لە هەرێمی مەتینا:

٦ی حوزەیران لە دژی داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی سوك و نیمچە ئۆتۆماتیك چالاكییان سازكرد. لە چالاكییەكەدا ٤ داگیركەر سزادران.

٧ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری بە چەكی نیمچە ئۆتۆماتیك لە داگیركەران درا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا، ٢ داگیركەریش برینداربوون.

٨ی حوزەیران كاتژمێر ١٨:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری بە چەكی قورس لە داگیركەراندرا. لە چالاكییەكەدا ٥ داگیركەر سزادران، ٢ داگیركەریش برینداربوون.

٨ی حوزەیران كاتژمێر ١٥:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم كامێرایەكی حەراری بە نیشانشكێن لەناوبرا.

لە هەرێمی زاپ:

٨ی حوزەیران لە ٠٧:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر، لە دژی داگیركەران كە هەوڵیان دەدا جێگیرببن هێزەكانی یەژەئاستارمان بە نیشانشكێن چالاكییان كرد. لە چالاكییەدا داگیركەرێك سزادرا.

٨ی حوزەیران كاتژمێر ١٤:٢٠ و ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهین بە چەكی قورس لە داگیركەران درا. داگیركەران كە گورزییان بەركەوت ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنەوە.

٩ی حوزەیران كاتژمێر ٠٠:٠٠ و ٠٢:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر لە دژی داگیركەران هێزەكانی یەژەئاستارمان چالاكی نیشانشكێنیان كرد. لە ئەنجامدا ٢ داگیركەر سزادران.

هێرشەكان بە چەكی كیمیایی

ئەو هێرشانەی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی ئەنجامی داون:

٧ و ٨ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەكاری، داگیركەران لە بەردەم تونێلەكانی شەڕی شەهید عاكیف ئاگریان كردەوە و هەوڵیاندا دوكەڵ بخەنە ناو تونێلەكانەوە.

٨ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەكاری تونێلەكانی شەڕی شەهید هەژار و شەهید عاكیف ٩ جار بە تەقەمەنی بۆردومان كران.

٨ی حوزەیران كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركەران لە بەردەم تونێلەكانی شەڕ لە وەرخەلێ ئاگریان كردەوە و هەوڵیاندا دوكەڵ بكەنە ناو تونێلەكان. كاتژمێر ١٨:١٠ بە گازی بیبەر هێرشیان كردە سەر تونێلەكان.

٨ی حوزەیران كاتژمێر ٠٨:٠٠ تا ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین ٢٦ جار بە تەقەمەنی و ١٨ جاریش بە چەكی كیمیایی تونێلەكانی شەڕی شەهید هەورێ بۆردومان كران.

٨ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران جارێك بە تەقەمەن تونێلەكانی شەڕ بۆردومان كران.

هێرشەكان بە فڕۆكە، هێلكۆپتەر و كاتیۆشا

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ:

٧ی حوزەیران كاتژمێر ١٨:٢٠ لە هەرێمی گارە دەوروبەری گوندی گوزە بە فڕۆكەی شەڕ جارێك بۆردومان كرا.

٧ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاریی لەلایەن بارەگاكانی سەر سنوورەوە بە كاتیوشا بۆردومان كرا.

٨ی حوزەیران هەرێمی خواكورك، گۆڕەپانی ئاوی لۆلان و شاخی شەهید حەقی بە كاتیوشا بۆردمان كرا.

٨ و ٩ی حوزەیران شاخی هەكاری، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، كاركەر، ئەشكەوتی برینداران بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر ٢٠ جار بۆردومان كران.

٨ و ٩ ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی وەرخەلێ، چیاڕەش، ئەشكەوتی بریندارن، چەمچۆ و شاخی بەهار ٢٤ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران”.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار