وەزیری ناوخۆی توركیا: لە قەندیل ئاڵای توركیا هەڵدەكەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزیری ناوخۆی حكومەتەكەی ئەردۆغان هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەر قەندیل دەكات و رایگەیاند:" ئاڵای توركیا لەبەرزترین شوێنی پەكەكە كە قەندیلە هەڵدەكەین".

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا لە وتارێكدا لەبەردەم سەربازانی وڵاتەكەی رایگەیاند"سەرۆككۆمارمان فەرمانی پێداوین كە ئامادەكاریی بكەین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانمان كە لە تەلڕەفعەت و منبجەوە دەستپێدەكات".

هەروەها راشیگەیاند:" بەر لەوەی ئاهەنگ بگێڕن بەبۆنەی 100ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری توركیا كە رۆژی 29ـی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتووە قەندیل لەپەكەكە پاكدەكەینەوەو ئاڵاكەمان لە بەرزاییەكانی قەندیل هەڵدەكەین".

ئەم وتانەی وەزیری حكومەتەكەی ئەردۆغان لەكاتێكدایە كە سوپاكەیان توانای خۆراگرتنیان لە (زاپ و ئاڤاشین و مەتینا) نییەو هێزەكانی پاراستنی گەل چەند جار ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە "سوپای ئەردۆغان توانایان نییە تەرمی سەربازەكانیان لە دۆڵ و بن بەردەكاندا هەڵبگرنەوە".

سوپای توركیا زیاتر لە ساڵێكە بەشێوەیەكی چڕ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردوەو تائێستا بە قوڵایی زیاتر لە 30 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو هەرێم.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار