نمایشی سەربازی و لادان لەخەباتی مەدەنی...

6 ساڵ لەمەوپێش



سەرکەوت ئیبراهیم

قسەیەکی زانستی هەیە دەڵێ هەر تەنێکی جوڵاو لادانی یەکسان دەبێ بەسفر کاتێک گەڕایەوە هەمان خاڵی دەستپێک ...
ئەوەی لەو هەرێمەی ئێمەدا روودەدات هەموو پێوەرەکانی دیموکراسی و شارستانیەت و ئینسانیەتی تێپەڕاندوە بەجۆرێک. هەر رۆژەو سەدەیەک دەگەڕێینەوە دواوە بەهۆی سیاسەتی حزبە خاوەن میلیشیاکان ، ناکرێ تۆ ئیدعای شۆشیالیەت و دیموکراسی بکەیت، لەهەمان کات نمایشی سەربازی ئەنجامبدەی، پێشێلی یاسای پەرلەمانی کوردستان بکەیت،
وەکو ھەموتان دەزانن یەکێک لەهەرە شکستەکانی مۆدێلی حوکمڕانی کورد یەکنەخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوو لەڕابردوو، کە تائێستا تاکی کورد باجی هەڵە کوشندەکانی حزبی خاوەن میلیشیا دەدات، لەدوای ململانێیەکی زۆرو هەوڵدانێکی زۆر نەتوانرا هێزی پێشمەرگە یەکبخرێت، هەر بەدابەشی مایەوە لەنێوان ھێزەکانی ٧٠ی یەکێتی و ھێزەکانی ٨٠ پارتی دیموکرات جگە لەو ھەموو ھێزە تایبەتانە کە لەلایەن ئەندام مەکتەب سیاسیەی حزب یان کوڕو برازای بەرپرسە حزبیەکان فەرماندەییان دەکرێ.
حزبی چەکدار ھەمان مەفوی ئەوە دەدات کە باڵی سەربازیەکە، ھێزێکی دوورە لەیاساو بەتەواوی مانا ھێزێکی ملیشیاییە، تاقم و بنەماڵە  سەرکردایەتی و فەرماندەیان دەکات، ھیچ تەفسیرێکی نیشتمانی بۆ ئەو ھێزانە نەماوە  بگرە بەخیانەتی نیشتمانی تۆمەتبارن  ...
بەهۆی پەرتەوازەبونی ھێزی پێشمەرگە بەسەر حزب و بنەماڵەو بەرپرسەکان، کورد گەورەترین شکستی لەکەرکوک دووچار بۆیەوە لەدوای شکستی ریفراندۆم  ئەویش خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ، بەهۆی دوو کەرتبوونی باڵی سەربازی یەکێتی لەنێوان دژە تێرۆر کە بنەماڵەی تاڵەبانی سەرکردایەتی دەکرد ھێزەکانی سەر بەشێخ جەعفەر، کەرکوک بۆ هەمیشە بووە بەشێکی دابڕاو لەهەرێمی کوردستان،.
دوابەدوای تۆمارکردنی دەیان نەهامەتی و خیانەت لەلایەن باڵی سەربازی حزبەکان، لەئێستادا حزبی سۆسیالست نمایشی باڵی ساربازی خۆی ئەنجامدا، سکرتێری حزبەکەش دەڵێ مەبەست لەنمایشی هێزەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کەئێمە دەمانەوێ هەڵەکانی رابردوو هێزی پێشمەرگە لەکەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان راستبکەینەوە، ھێزەکانی سەر بەسۆسیالست کۆبکەینەوە دوبارە بیانگێڕینەوە سەنگەرەکانی دیفاعکردن لەکۆمەڵانی خەڵک؟!...
ئەمانە هەمان پەیامی ئەوەمان دەدەنێ هێزێکی تر لەژێر فەرمانڕەوای حزب و میلاکی وەزارەتی پێشمەرگەو قوتی هاوڵاتیان دروستدەبێ، ھیچ دورنیە بەھێزەکانی ٩٠ی سۆسیالیست ناوی ببرێ، بەگوتەی خۆیان بەشێک لەچەکەکانیان لەشەڕی داعش وەدەستکەوتوە بەبێ ئەوەی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی بکەنەوە، هەرچەندە لەنمایشی ھێزە میلیشیاکانی سۆسیالیست لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە بەزۆربەی ئۆتۆمبێلە سەربازیەکان دەبینران، بەڵام تەئکید لەوەکرایەوە، ھیچ پەیوەندیەکیان بەوەزارەتی ناوبراوەوە نیە، لێرە بەدواوە بەتەواوی حزب لەخەباتی مەدەنی لادەدات و رێڕەوێکی ناڕۆشەن و تاریک دەگرێتەبەر لەئەنجامدا ئاسایشی هاوڵاتیان تێکدەدات.
لەلایەکی تر بێهەڵوێستی حکومەتی هەرێم  بەمانایەکی تر، حکومەتی جوت بنەماڵە، ڕێگەخۆشکەرە حزب لەژێر ناوی تایبەت، نمایشی سەربازی ئەنجامبدات، ھەرچەندە بەپێی یاسای ژمارە ١٧ی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٣ لەبڕگەی سێ لەمادەی ١٥، تەئکید لەوەدەکرێتەوە نابێ بەھیچ شێوەیەک حزب باڵی سەربازی هەبێ، بەڵام کاتێک هەمان عەیب لەخۆتدا هەبوو ناتوانی نەقد لەبەرامبەرت بگرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار