حەلبوسی و خەمیس خەنجەر چوونە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و لایەنەكانی ناو هاوپەیمانێتییەكە رێكەوتون لەسەر پاڵپشتی كردنی پرۆسەی سیاسی و بەشداریكردنیان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا و بەدەم داواكارییەكەی مالكییەوە بچن.

هاوپەیمانی سەروەری، لەراگەیەندراوێكدا كە درەنگانی شەوی رابردو بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە" لەناو بارەگای هاوپەیمانێتییەكە لەشاری بەغداد، بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی و سەركردەكانی دیكەی سەروەری كۆبوینەوە، دواین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكراوە و  جەخت لە گرنگی دەرچون بەیەك هەڵوێستی سیاسییەوە كرایەوە".

هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە "لە كۆبونەوەكەدا رێكەوتوین لەسەر پاڵپشتیكردنی پرۆسەی سیاسی و جەختمان لە داواكاری پارێزگا رزگاركراوەكان و هاوڵاتیانیان و پشتگیركردنیان لە هەر جوڵەیەكی داهاتو كردەوە".

دوای كشانەوەی كوتلەی سەدر لە پەرلەمان و سەردانی محەمەد حەلبوسی بۆ ئێران و دیدارو كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تاراندا، حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بەدەم داواكارییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانەوە چوون كە پێشتر لە رێكەوتنێكدا بوون لەگەڵ موقتەدا سەدرو بارزانی كە وەك بەرەیەكی دژ بە بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بەسەرۆكایەتی نوری مالكی هەژمار دەكران.

هاوپەیمانی سەروەری لە هەردو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم پێكهاتوە، خۆی لە 71پەرلەمانتار دەبینێتەوە و لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار