هادی عامری كورسییەكانی گەیشتە 35 كورسی
هاوڵاتی ژمارەی كورسی لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بڵاودەكاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای دەستلەكاركێشانەوەی 73 پەرلەمانتارەكەی سەدرو شوێنگرتنەوەیان بە كاندیدانی دیكە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بەتایبەت فراكسیۆنی فەتح كە هاادی عامری و قەیس خەز عەلی سەرپەرشتی دەكەن زۆرترین چانسیان هەبووە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی 202 ئەندامی پەرلەمان، 64 پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد لە شوێنی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوەی سەدر، كە هێشتا 9 كورسی دیكە ماوە شوێنیان پڕبكرێتەوە.
پێشتر هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری و قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكەن، تەنها 22 كورسیان هەبوو، بەڵام 13 كورسی دیكەیان بۆ زیاد بوو و ژمارەی كورسییەكانیان گەیشتە 35 كورسی.
هەروەها دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات پێشتر 34 كورسی هەبوو، بەڵام ئەویش پێنج كورسی دیكە زیادی كردو ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی گەیاندە 39 كورسی.
هەروەها لیستی(قوی الدولە) كە حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم سەرپەرشتیان دەكرد تەنها چوار كورسیان هەبوو، ئەوانیش هەشت كورسی دیكە زیادیان كردوو گەیشتە 12 كورسی پەرلەمان.
هاوكات، لیستی (العقد الوطنی) كە فالح فەیاز سەرۆكایەتی دەكات پێشتر سێ كورسی هەبووە، بەڵام پێنج كورسی دیكە زیادی كردوو گەشتە هەشت كورسی.
محەمەد شیح سودانی، كەپێشتر كاندیدی سەرۆك وەزیران بوو كە لیستی (تیار الفراتین)ی هەبوو تەنها یەك كورسی هەبوو، ئەویش دوو كورسی زیادی كردووە.
تەحالف تصمیم كە لەلایەن چەند كەسایەتییەكەوە بەرێوە دەبرادوو كورسیان هەبوو ئەوانیش پێنج كورسی دیكە زیادیان كردووە.
لەئێستادا هاوپەیمانی شیعەكان ژمارەی كورسییەكانیان گەیشتووەتە نزیكەی 129 كورسی و ئەگەر ئەو 9 كورسییەی دیكە كە ماوە هێشتا پەرلەمانتارانی شوێنگرەوە سوێندی یاساییان نەخواردووە، كە شەش كورسی بۆ هاوپەیمانی شیعەكان دەبێت و كورسییەكیان لە بەغدا بۆ سونەكان دەروات، ئەوا ژمارەی كورسییەكانیان دەگاتە 135 كورسی و دەبنە زۆرینەی نێو پەرلەمان بەراورد بە فراكسیۆنەكانی دیكە.
لەلایەكی دیكەوە بەشێك لە شوێنگرتنەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بەتایبەت لە بەغداو چەند پارێزگایەكی دیكە سونەكان پڕیان كردووەتەوە ئەوەش بە قازانجی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەرو چەند لیستێكی دیكەی سونەی تێدا بووە.
هاوڵاتی ناوی هەموو پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی فەتح كە هادی عامری و خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات بڵاویدەكاتەوە:
نواب الفتح
١ حسن سالم
٢ زينب الموسوي
٣ سهيلة السلطاني
٤ أحمد الاسدي
٥ مديحة الموسوي
٦ مهدي تقي امرلي
٧ ناسك مهدي الزنكي
٨ محمد البلداوي
٩ غريب عسكر
١٠ أحمد الموسوي
١١ همام التميمي
١٢ سهام الموسوي
١٣ عباس الزاملي
١٤ حميد الزاملي
١٥ وليد السهلاني
١٦ امل عطية
١٧ عزيز المياحي
١٨ ابتسام الهلالي
١٩ زهرة البجاري
٢٠ رفيق الصالحي
٢١ فالح الخزعلي
٢٢ انتصار الموسوي
٢٣ عدي عواد
٢٤ عدنان فيحان
٢٥ ثامر ذيبان
٢٦ علي تركي
٢٧ محاسن الدليمي
٢٨ معين الكاظمي
٢٩ علا الناشي
٣٠ حسين اليساري
٣١ وفاء الشمري
٣٢ قحطان عدنان كاظم
٣٣ مرتضى علي الساعدي
٣٤ كريم عليوي
٣٥ منتهى عبد الوهاب