هه‌ر سێ ناتۆوهكهی ئه‌مریكاش ناتوانن به‌ر له داڕمانی سه‌رمایه‌داری بگرن
2 ساڵ لەمەوپێش
سەلاحەدین ئەردەم
كۆبوونه‌وه سێ رۆژییه‌كی ناتۆ له كۆتا رۆژه‌كانی مانگی حوزه‌یران له مادریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆتایی پێهات.به‌راورد له گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆرتر چاوی له‌سه‌ر بوو. پێم وابێ ئه‌مه‌ش به هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوهیه. ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ بابه‌تێكی به‌رچاوی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بوو. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا توركیا و ئه‌ردۆغان تا راده‌یه‌ك كه‌وتنه پێش چاوان. تا راده‌یه‌ك باس له كوردیش كرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی رابردووی ناتۆ دا باسیان له ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه كردبوو و گوتبوویان كه كه ناتۆ له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا دونیا سه‌رله‌نوێ بونیاد ده‌نێته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له ناو ساڵیكدا دوو رووداوی گرنگ هاتنه ئاراوه. ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان پاشه‌كشه‌ی كرد. هه‌ڵبه‌ت، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به واتای كشانه‌وه‌ی ناتۆش دێت. پاشان سوپای روسیا هێرشی ئۆكرانیای كرد و به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی ناتۆ و رۆسیا له سه‌ر خاكی ئۆكرانیا به ئاشكرا هاته ئاراوه.
tكۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆ له مادرید هه‌نگاوێكی دی به‌ره‌و پێش چوو و به شێوه‌یه‌ك له دژی روسیا و چین به فه‌رمی شه‌ڕیان راگه‌یاند. هێزی ئاماده‌ی شه‌ڕیان له 40 هه‌زاره‌وه بۆ 300 هه‌زار زیاد كرد. زۆریشی نه‌ماوه كه ئه‌ندامێتی سوید و فینلاند له ناتۆ به ته‌واوی مسۆگه‌ر ببێت. له‌مه‌ش زیاتر، "رژیمه دیكتاتۆره‌كان و تیرۆریزم"یان وه‌كو دوژمنی نوێ راگه‌یاند. مه‌به‌ستیان له "رژیمه دیكتاتۆره‌كان" روسیا و چینه. مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزمیشان له گه‌ڵ كێشه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا پێكه‌وه باس كرد. به‌م شێوه‌یه ئه‌مریكا و ئه‌روپا له دژی ئاسیا و ئه‌فریقیا شه‌ڕیان راگه‌یاند.
نازانین له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كه‌دا چه‌نده باسیان لێوه كردبێت، به‌ڵام هه‌م به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌م پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كورد زۆر جار بوو به بابه‌تی باس. ته‌نانه‌ت كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی PKKش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی PYD ساڵیح موسلیمیش له‌م باره‌یه‌وه لێداوانی هه‌بوو. زۆر كه‌س باسیان له‌وه كرد كه ئایا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له قازانجی كورددا بوو یاخود به زیانی كورد بوو؟ ئه‌م قسه و باسانه هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامن.
با هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بڵێم كه له‌م كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا هیچ شتێك نه‌بوو ده‌ستی كورد بكه‌وێت كه‌وا ئه‌گه‌ر به ده‌ستی نه‌خستبێت ببێته لایه‌نی دۆڕاو! چۆنكه ئه‌و ناتۆیه‌ی كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام دا ئه‌وا 73 ساڵه پاڵپشتی سه‌ره‌كی سیسته‌مێكه كه كورد جینوساید و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات. له ساڵی 1985 به‌دواوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به كرده‌وه له‌دژی گه‌ریلای ئازادی كوردستان شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ناتۆیان پێكهێناوه هه‌مان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه كێشه‌ی كوردیان هێنایه كایه‌وه و و سیسته‌می جینوسایدیان له دژی كورد دروست كردووه. كه‌وابوو، مه‌گه‌ر كورد ده‌یتوانی چاوه‌ڕوانی چ شتێكی ئه‌رێنی له‌م رێكخراوه بكات؟ له باشترین حاڵه‌تدا ده‌یانتوانی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه بگرن: "یاسای شه‌ڕ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، ئێدی چه‌كی كیمیایی و ناووكی به‌كار ناهێنین". به‌ڵام وادیاره باسی شتی واشیان هه‌ر نه‌كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆر كه‌س باسی بارودۆخی ده‌وڵه‌تی سوید و رێككه‌وتنه‌كه‌ی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی AKP-MHP ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی سوید تا ئێستا زۆر هاوكاری كوردی كردووه و له پێناو ئه‌ندامبوون له ناتۆ دا هه‌موو ئه‌م هاوكارییانه‌ی ده‌بڕێت و له سه‌ر كورد مامه‌ڵه و سه‌ودا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات!! مرۆڤ كه گوێبیستی باس و خواسی وا ده‌بێت سه‌ری سۆڕ دهمێینێت. مه‌گه‌ر هه‌مان ده‌وڵه‌تی سوید نییه كه له ساڵی 1986 به‌دواوه بووه به ناوه‌ندی هێرشكردن له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان؟! ئه‌گه‌ر وایه، ئه‌ی ئه‌م راستییه بۆ ئه‌وه‌نده زوو له‌بیر چوو ؟! زۆر ئاشكرایه كه ناتۆ به پشت به‌ستن به تاوانی كوشتنی ئۆلۆف پاڵمه ئه‌وه 36 ساڵه سوید له به‌رامبه‌ر كورد به‌كار ده‌هێنێت، له‌مه‌و به‌دواش به ئه‌ندامبوون له ناتۆ هه‌مان كرده‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌كات! به‌كورتی بڵێم، له‌م بابه‌ته‌دا هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه.
با بێینه سه‌ر ئه‌ردۆغان و توركیا. لێره‌دا دۆخه‌كه تۆزێك ئالۆزه. به تێپه‌ڕبوونی كات بوومان روون ده‌بێته‌وه كه ئایا ئه‌ردۆغان و توركیا له‌م كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا چی‌یان ده‌سكه‌وتووه و چی‌یان دۆڕاندووه. چۆنكه ئه‌ردۆغان به نمایش كردنی خۆی له رێڕه‌وه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵیده‌دا دڵی هه‌واداره‌كانی خۆش بكات. به‌ڵام ئه‌مه نایه‌ته ئه‌و واتایه‌ی كه دیكتاتۆریه‌تی AKP-MHP نارۆخێت. خۆ ناتۆ نایه‌ت فاشیزمی AKP-MHPمان بۆ نارۆخێنێت! فاشیزمی AKP-MHP به تێكۆشانی گه‌لی كورد و گه‌لانی توركیا ده‌ڕۆخێت، ئه‌وانیش هێشتا قسه‌ی كۆتایی خۆیانیان نه‌گوتووه. به‌ڵام هاتوونه‌ته پێچی كۆتایی رێگاكه. وادیاره گه‌لان و هه‌موو چه‌وساوه‌كان له داهاتوویه‌كی نزیكدا قسه‌ی كۆتایی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌و كاته‌دا ته‌نانه‌ت ناتۆش ناتوانێت فاشیزمی AKP-MHP له دارۆخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بپارێزێت. ئاشكرایه كه ئه‌م دارۆخانهش ده‌بێته سه‌رتای دارۆخانی ئه‌و سه‌رمایه‌داریه‌ی كه ناتۆ له هه‌وڵی پاراستنیدایه
شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و چین له لایه‌ن تره‌مپه‌وه ده‌ستی پێكرد. ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن كردی ئه‌وه بوو كه شه‌ڕی رۆسیاشی هێنایه كایه‌وه و به‌م جۆره هه‌موو ئه‌وروپای بۆ شه‌ڕ له دژی چین و روسیا قه‌ناعه‌ت پێ هێنا. به‌ڵام ئایا هه‌موو ئه‌وروپا له دڵه‌وه به‌مه رازین؟ ئایا ئه‌مریكا ده‌توانێت هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئهوروپپهكان بخاته ناو شه‌ڕێك دژ به چین؟ گریمان كه توانی، ئه‌ی ئه‌مه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌مانه هه‌موو پرسیاری گرنگ و چاره‌نووس سازن. چۆنكه وادیاره كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئه‌وروپا زۆر بۆ ئه‌و شه‌ڕه ئاماده نیین.
وادیاره كه به هه‌ڵگرساندنی شه‌ڕی ئۆكرانیا ئیداره‌ی ئه‌مریكا توانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان به‌مه رازی بكات. چۆنكه به هه‌ڵگرساندنی شه‌ڕی ئۆكرانیا ترسێكی له راده‌به‌ده‌ری خستۆته ناو دڵی ئه‌وروپاوه. ماشه‌ڵای لێی بێ، ئیداره‌ی پوتینیش له‌م بواره‌دا زیاتر له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئاسانكاری بۆ ده‌كات. به‌ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له دوای 73 ساڵ له‌ناو ناتۆدا له‌م ئاسانكارییه‌ی رۆسیاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌شداریپێكردنی ئه‌وروپا له شه‌ڕی دژ به چین و روسیاش هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌ڵام دۆخی هه‌نووكه‌یش هه‌ر وا به‌رده‌وام نابێت. هه‌روا ئاسان نییه كه ده‌وڵه‌ته ئهوروپپهكان بتوانن به یه‌كگرتوویی و به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له شه‌ڕی دژی روسیا و چین دا به‌شدار بن.
با بێینه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئۆكرانیا كێ هه‌ڵیگرساند. وه‌ك یاسایه‌كی باو ده‌تواین بڵێین كێ زورترین به‌رژه‌وه‌ندی له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌یه ئه‌و هه‌ڵیگرساندووه. ئه‌ی باشه، له‌م دۆخه‌ی ئێستا كێ زۆرترین قازانجی له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ زۆر روونه كه قازانجی ئه‌مریكای تێدایه. هێنده قازانجی تێدایه كه هه‌موو ئه‌وروپاشی خستۆته ناو شه‌ڕی دژ به رۆسیا و چینه‌وه. دوێنێ بوو هه‌ندێك كه‌س ده‌یانگوت " ناتۆ تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ بووه" و پێویسته ئه‌وروپا خاوه‌ن هێزی پاراستنی خۆی بێت. هه‌مان كه‌س و لایه‌ن ئه‌مڕۆ به كلكی ئهمریكایانهوه گرتووه و له ژێر فه‌رمانی ئه‌مریكادا له دژی چین و روسیا هه‌ڵمه‌تی گشتگیریان راگه‌یاندووه.
زۆر ئاشكرایه كه ئه‌مریكا نه‌بوایه كه‌س نه‌یده‌توانی دوخێكی وه‌ها بخوڵقێنێت. شه‌ڕی سی ساڵه‌ی ئێراق و شه‌ڕی بیست ساڵه‌ی ئه‌فغانستان ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆیان بۆ ئه‌مریكا نه‌بوو. تاكه ده‌سكه‌وتی ئه‌وه بوو كه دوای رووخانی سۆڤیه‌ت توانی له رێگه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه‌وه ته‌مه‌نی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆ سی ساڵی دی درێژ بكاته‌وه. به‌ڵام كه‌می مابوو ئه‌مریكا جڵه‌وی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریشدا له ده‌ست بدات. ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵی دیكه‌ش ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێراق و ئه‌فغانستانی به‌رده‌وام بایه، ئه‌مریكا كاریگه‌ری خۆی هه‌م له سه‌ر ناتۆ و هه‌م له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی له‌ده‌ست ده‌دا. به‌ڵام به پاشه‌كشه له ئه‌فغانستان و هه‌ڵگرساندنی شه‌ڕی ئۆكرانیا، ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ش كه له ده‌روه‌ی ناتۆ مابوونه‌وه خستیانیه پال خۆی و كردیانهیه نه‌یاری روسیا و چین.
ئه‌ی باشه، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ده‌توانێت پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا له ناو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا له‌سه‌ر پێ رابگرێت؟ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری تووشی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كی قووڵ بووه. ئاخۆ ئه‌مریكا تا چه‌نده ده‌توانیت سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له داڕۆخان بپارێزێت؟ چه‌نده‌ش هه‌وڵ و ته‌قلا ده‌دات با بیدات، وادیاره كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت. هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ده‌ڵێن كه ئه‌مریكا بۆ درێژه‌پێدان به ته‌مه‌نی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پێشه‌نگایه‌تی خۆی له ناو ئه‌م سیسته‌مه‌دا فورمیلی "سێ ناتۆ" خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یه‌كه‌م ناتۆ، ئه‌م ناتۆیه‌ی ئه‌وروپایه. ئه‌م ناتۆیه به گژ روسیادا ده‌ده‌ن. دووه‌م ناتۆ "ناتۆ پاسیفیك"ه. دوو هه‌فته لهمهوپێش سێ وڵاتی پاسیفیك له گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا "هاوپه‌یمانی پێنج لایه‌نه‌ی پاسیفیك"یان دامه‌رزاند. سێییه‌م ناتۆش " ناتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه" دژ به ئێران. ئیسرائیل و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ناووكی ئه‌م ناتۆیه پێكدێنن. له‌م سێیه‌م ناتۆیهدا به جۆرێك له جۆره‌كان جێگا بۆ توركیاش كراوه‌ته‌وه. زیاد بوونی هاتووچوی دیپلۆماسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین له نێوان ئیسرائیل-توركیا و سعوودیه-توركیا گرێدراوی ئه‌م پلانه‌یه. به‌م شێوه‌یه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م سێ هه‌رێمی قه‌یراناویه له ژێر ڕكێفی خۆیدا بهێڵێته‌وه و له‌ناو شه‌ڕ و ئاڵۆزیدا ئیداره‌یان بدات.
ئه‌م سیناریۆیانه هه‌ر چی بن، له پلان و نه‌خشه‌ی كۆشكی سپی ده‌چن. چۆنكه شانسی پێكهێنانیان زۆر لاوازه. ته‌نانه‌ت ئه‌م دژایه‌تییه هه‌نووكه‌ییه‌ی ئه‌ورپا بۆ رۆسیا زیاتر بۆ هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانی ئیداره‌ی پوتین ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌وڵی دروست كردنی دوژمنایه‌تییه‌كی له‌م چه‌شنه له نێوان ئه‌وروپا و چین دا كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت تره. له بابه‌تی ئێرانیشدا، ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا 40 ساڵه هه‌موو هه‌وڵێكی دا كه ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان له‌دژی ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، به تایبه‌تیش فه‌رانسا و ئا‌ڵمانیا رازی بكات هه‌ڵوێستێكی به دڵی ئه‌مریكا دژ به ئێران وه‌ربگرن. ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ده‌یویست نه‌یتوانی له شه‌ڕی ئێراق و ئه‌فغانیستان به‌ده‌ستی بخات. زه‌حمه‌ته كه ئه‌مریكا بتوانێت ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا رازی بكات له دژی ئێران هه‌ڵوێستی پێویست وه‌ربگرن. هاوپه‌یمانی دژ به ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ئیسرائیلیش زه‌حمه‌ته بتوانێت له‌و راده‌یه‌ی كه هه‌یه زیاتر په‌ره بستێنێت.
وادیاره فورمیلی "سێ ناتۆی" ئه‌مریكا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به مردوویی له دایك بووبێت.
بۆ گەیشتن بە ئەنجام با بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ره‌تای باسه‌كه‌مان، به گوێره‌ی پلانی مادرید، ناتۆدهیهوێت چی بكات؟ ده‌یه‌وێت له دژی "ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییه‌كان" بوه‌ستێته‌وه!؟ ئه‌ی باشه، ده‌یه‌وێت ئه‌م پلانه له رێگه‌ی كێیه‌وه جێبه‌جێ بكات؟ له رێگه‌یی میراتگهرهكانی كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن، واته له رێگه‌ی دیكتاتۆرگهلێك وه‌ك ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی! ناتۆ دیه‌وێت چیتر بكات؟ له دژی تیرۆریزم تێكۆشان ده‌كه‌ن!؟ ئه‌ی نایڵێن ئه‌م تێكۆشانه به یارمه‌تی كێ ده‌كه‌ن؟ به ئه‌ردۆغان!؟ ئه‌و ئه‌ردۆغانه‌ی كه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئیخوان موسلمین و عاقڵمه‌ندی داعشه، له‌دژی كورد تاوانی شه‌ڕ ئه‌نجام داوه و تیرۆری ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و جینوسایدیان ده‌كات. ئافه‌ره‌م! زۆر روون و ئاشكرایه كه ئێدی كه‌س وه‌كو جاران، بڕوا به ناتۆكهی مادریدیش ناكات، په پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
سەرچاوە: Yeni Özgür Politika