سیرلانکا(سیلان)
2 ساڵ لەمەوپێش
جووتیار رەشید
زۆرێک لە ئێمەومان ناوبانگی چای،(سیلان)ما بیستوە ئەو چایەی لە بازاڕەکانی عراقی هەشتاکان بەناوبانگترین چا بو،ئێستاش لە پاکەتی زوربەی چایەکان وەک ڕێکلام بۆ چایەکەی ناوی لەسەریان دەنوسن (تێکەڵێکە لە باشترین چایەکانی سیریلانکا).
سیریلانکا وڵاتی ئەو چایەیە
سیریلانکا وڵاتێکی دورگەییە دەکەوێتە خواری ئاسیا،ڕووبەرەکەی نزیکەی 65 هەزار کم چواگۆشەیە،ژمارەی دانیشتوانی 20 ملێۆن کەس دەبن،وڵاتێکی فرە ئاین و فرە زمان و کەلتورە.
14 ملیۆنیان بودی،2.5ملیۆنیان هیندۆسی، 2ملیۆنیان مسوڵمان و ئەوەی تریان مەسیحین.
سریلانکا خاوەن کەلتورێکی شارستانی زیاتر لە 3000ساڵەیە،وڵاتێکی جوان و ڕازاوەیە، یەکێکە لەو وڵاتانەی سەرتاپای وڵاتەکە گەشتیاریە،سروشتێکی پڕ سەوزایی،شارستانیەت و شوێنەواری سەرنج ڕاکێش کردویانەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریەجیهانیەکان،سەرەڕای پێگە جوگرافیە گرنگەکەی.
دوەم دەوڵەمەندترین وڵاتانی خواروی ئاسیایا بو لە دوای دورگەکانی مالدێڤ،لە سەرەکیترین بەرهەمەکانی(چا،برنج)،گەشتیاری،ڕستن و چنین.
داهاتی نەتەوەیی (GDP) لە نێوان ساڵەکانی (2003-2012)زیاتر بوە لە (292) ملیار دۆلار ،بەبەرکەوتەی کەسی(PPP) زیاتر لە (12800) دۆلار بۆهەر کەسێک.
ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە گرنگ و ڕازاوە ،خاوەن پێگە جوگرافیە گرنگ و شارستانیە دێرینە بۆ وای لێهات؟
هۆکاری پێشتر زۆرن بۆ دروست بونی نەهامەتیەکانی گەلی سریلانکا،وەک شەڕی ناوخۆ و شەڕی بەوەکالەتی ئەمریکا و چین لەسەر پێگەکەی.
بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە دوا هۆکاری توڕەبونی دەستە جەمعی سیریلانکیەکانە لە بنەماڵە ئۆلیگارشیە دەسەڵاتدارەکەی ئێستای وڵات.
بنەماڵەی(ڕاجاپاسکا) بنەماڵەی دەسەڵاتی ئێستای سیریلانکا،کە لە ئێستادا سەرۆکی کۆمار،سەرۆکی وەزیران،وەزیری بەرگری(هەرسێکیان بران)،کوڕی ئەو بنەماڵەیەن،کۆی سێ چارەگی دەسەڵات و داهاتی وڵاتیان لە بن دەست بوە جگە لە خۆیان سەدان پۆستی گرنگی حکومی و پەرلەمانیان داگیرکردوە و تۆڕێکی دەسەڵاتیان بۆ بنەماڵەکەیان دروست کردبو.
ئەم خێزانە لە بنەڕەتدا خێزانێکی دەرەبەگ(موڵکدار) ی خواروی سریلانکان لە ناوچەی (هامبانتوتا).
لە ساڵی 1970 یەکەم کوڕیان کردە ئەندامی پارلەمان و دواتر ڕەگیان بە ناو دەسەڵاتی سریلانکادا بڵاوکردەوە،لە ساڵی 1994 کوڕێکیان بوە وەزیری کار،دواتر لە ساڵی (2005 -2025) سەرۆکی وەزیران،دواتر کۆنترۆڵی حکومەتیان کرد.
وەک هەر خێزانێکی دەسەڵاتدار لەم ساڵانەی کۆتاییدا کێشەیان تێکەوت لەسەر دەسەڵات و سامان،کێشەکانیان گەیشتە ناو خەڵک و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
بە کورتی:-
-ئێستا سریلانکا زیاتر لە (51) ملیار دۆلار قەرزدارە.
لەم دواییانەدا حکومەت ڕایگەیاند ناتوانێ قەرزەکانی بداتەوە(ئەوەش ڕاگەیاندنی مایەپوچ بونە).
-ساڵی 2017 چینیەکان دەستیان بەسەر مینای هامبانتوتا ی ستراتیجیدا گرت لە بڕی قەرزەکانیان.
-حکومەت توانای دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی وەک،کارەبا ئاو،وزە،تەندروستی نەماوە.
-ڕۆژێک پێش ڕاپەڕینی خەڵک لە میزانیەی حکومەتدا کەمتر لە (1)ملیۆن دۆلار مابو،بەڵام کاتێک خەڵک کۆشکەکەی سەرۆک کۆمار(ئۆلیگارشە گەورەکەی بنەماڵەدا گرت)،بایی دەیان ملیۆن دۆلار ئۆتۆمۆبێلی گران بەها و دوا مۆدێل لە ناو کۆشکەکەی ڕیزکرابون.
-خەڵکی توڕەی سیریلانکا ئەوەندە لەو خێزانە ئۆلیگارشە دەسەڵاتدارە توڕەن،هەموو خانوە کەسیەکانیشیان سوتاندون،تەنانەت خانوی باب و باپیرانیان سوتاندن،هەموو گۆڕی باب و باپیرانیان دەرهێنانەوە،مۆنۆمێنتەکانی باب و باپیرانیان ڕوخاند و سوتاند.
ئۆلیگارشەکانی دونیا دەبێ پەند لە ئۆلیگارشەکانی سیریلانکا وەرگرن.
هەموو گەلانی دونیا پێویستە پێش ئەوەی ئۆلیگارشەکانتان بە هەمان دەردی سیریلانکیەکانتان ببەن چارەیەک لە خۆتان نکەن.