چیتان لە کاک فاروق ئەوێت!؟
2 ساڵ لەمەوپێش
تارق فاتیح
کاک فاروق ھاورێی ھەردوو رەوانشاد
مام جلال و کاک نەوشیروان بووە، لە ھیچ زروف و زەمانێکدا لەو دوو زاتەمان نەبیست رایەکی خراپیان لەسەر کاک فاروق ھەبووبێت، نە بە ئاشکراو نە بە نھێنی.
بگرە رەوانشاد جەلال تاڵەبانی وەک سەرمایەدارێکی نیشتمامپەروەر ناوی دەھێنا چەند جارێک و لە چەند شوێنێک ئەمەی دووبارەکردۆتەوە.
رەواناشاد نەوشیروان مستەفاش لە کتێبەکانیدا وەک پیاوێکی بە ھەڵوێست و جوامێر ناوی ھێناوە. خۆ ئەم دوو زاتە گەورەیە ھیچیان ئیشیان بە کاک فاروق و پارەی کاک فاروق نەبووە، بەڵام ئەوان سیاسی بە ئەزموون و دڵسوزی میللەتی خۆیان بوون، درکیان بە خزمەتەکانی و کارە گرنگەکانی کاک فاروق کردووە، نەک دژی نەبوون بگرە ھاوکارو پشتێوانیشی بوون، چونکە ئەوان دەیانزانی کاک فارووق چ بەھایەکی گرنگی ھەیە.
ئەم پیاوە ملیارەھا دۆلار سەرمایەگوزاری کردووە تەنھا لە سلێمانیدا، وەک خۆی دەڵێ بێجگە لە ئاسیاسێل یەک دۆلار سەرمایەگوزاری لە شونێکی تر نییە، ئەو پیاوە لە رێی ئاسیاسێلەوە لە ھەموو عێراق پارە پەیدا ئەکات و لە سلێمانی دەیکاتە پرۆژە.
لەژێر سایەی پرۆژەکانیدا ھەزارەھا خێزان شەرەفمەندانەو بە کەرامەتەوە ئەژین، ساڵانە ملیارەھا دینار وەک خێرخوازی دەبەخشێت و ھەرباسیشی ناکات، کەسیش ئاگای لێ نییە، کارەسات و لێقەومان نەبووە ئەوپیاوە لە ماوەی کەمتر لە بیست و چوار سەعاتدا ھاوکاری نەگەیاندبێ، بۆ ژینگە، بۆ نەخۆش، بۆ قوتابی، بۆ پێشمەرگە، بۆ ماڵە شەھید، بۆ نوسەرو ھونەرمەدان و بوارە کلتووریەکان، ھەمیشە دەستکراوە بووە.
ئێستاش ئەگەر رێگری ھەندێک کەسانی دەسترۆیشتوو نەبێت و بھێڵن،زۆر ناوەندی پارەدانی دنیا ھەیە ئامادەن لە رێی فاروق گروپەوە ملیارەھا دۆلار بێننە سلێمانی و دەوروبەری تا پرۆژەی ستراتیجی گەورەی پێ دروستبکەن، جۆرە پرۆژەیەکیش کە حکومەتی ھەرێمیش درک بە گرنگیەکەی ناکات.
چیتان لە کاک فاروق ئەوێ؟
ئەتانەوێ بنەوبارگەی بگوازێتەوەو کوردستان بە جێبھێڵێت؟ بەجێی نا ھێڵێت، ئەو وەک ئێوە نییە رەگەزنامەو پاسپۆرتی ووڵاتانی ئەوروپی ئەمریکی لە گیرفاندابێ، پێی شەرمە رەگەزنامەی وڵاتێکی تر وەربگرێت کە بۆ ئەو وەک ئاوخواردنەوە ئاسانە، ئێستاش بە پاسپۆرتی عێراقی سەفەر ئەکات و ئەبێ ڤیزا وەربگریت.
چیتان ئەوێ ؟ئەتانەوێ سەرانەی لێبسەنن؟ بەشی ئەوە شەھامەت و کەرامەتی ھەیە کە لێتان قبوڵنەکات.