به‌رپرسێکی سۆسیالست: نزیکه‌ی ٥ هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئه‌و نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گوڵه‌خانه‌ ئه‌نجامیاندا، له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا فاتیح رەئووف، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست ئاشکرای ده‌کات ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حزبه‌که‌ی نزیکه‌ی پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات"ئەو مانۆڕە سەربازییه‌ی که‌ کردوویانە بۆ ترساندنی هیچ لایەنێک نییە.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وتیشی: ئێستا زیاتر لە 4500 تاوەکو 5000 پێشمەرگەمان هەیە، بەشێکی ئەو پێشمەرگانە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا رێکخراونەتەوە، جه‌ختیشی کرده‌وه‌  له‌وه‌ی هەمیشە پێشمەرگەکانیان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە کوردستان، دۆخەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە حیزبەکان هێزەکانیان هەڵوەشێننەوە. 
لەبارەی پاڵپشتیکردنی ئەو پێشمەرگانەوە، فاتیح رەئووف ئەوەی خستەڕوو، بەشێکیان خانەنشینن و بەشێکیان لەلایەن پارتی سۆسیالیستەوە پاڵپشتی دەکرێن و بەشێکی دیکەشیان خۆبەخشن.
سەبارەت بە سەرچاوەی دابینکردنی چەک و جبەخانەکانی هێزەکانی پارتەکەی، ئەو بەرپرسەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گوتی، "بەشێکی ئەو چەکانە هی سەردەمی ئازادیی عێراقە، لەو کاتەدا لەلایەن هێزی پێشمەرگەی سۆسیالیستەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەشێکی دیکەیان لەکاتی شەڕەکاندا و بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعشدا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بە هێزەکانمان دراوە."
فاتیح رەئووف، ئاماژەی بەوەش کرد، "داوامان کردووە هێزەکانمان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا رێکبخرێتەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار