دامەزرێنەری فەیسبووک گۆڕانکارییەکی نوێی ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەنوێترین ئەو گۆڕانکارییانەی دامەزرێنەری فەیسبووک بۆ بەرنامەی (وەتسئاپ) زیادیکردووە ڕایدەگەیەنێت کە ئیدی لەمەولا ئەندامانی گرووپەکان دەتوانن بڕۆنە دەرەوە بەبێ ئەوەی کەسەکانی دیکەی ناو گرووپ ئاگاداری بن، ئاماژە بەچەند گۆڕانکارییەکی دیکەش دەدات

مارک زۆرکەربێرگ نووسیوویەتی" نوێترین تایبەتمەندێتی زیاد دەکرێت بۆ وەتس ئاپ : ڕۆشتنە دەرەوە لە گروپەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی ھیچ کام لە ئەندامانی گروپەکە ، و توانای ھەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە لەسەر ھێڵ دەتوانن بتبینن ، وە نەھێشتنی وێنەگرتنەوەی ئەو نامانەی یەک جاربینراون

وەتسئاپ بەرنامەیەکە بۆ گۆڕینەوەی پەیوەندی و نامە و وێنە، لەساڵی 2009ەوە دامەزراوە و لەساڵی 2014 لەلایەن دامەزراوەی فەیسبووکەوە کڕدراوەو زیاتر لە 2 ملیار کەس لە 180 وڵاتی جیهاندا بەکاری دەهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار