ڕێگایەك بۆ خوێندەوە
چۆن كۆمەڵگایەكی خوێنەر دروست دەبێ؟
2 ساڵ لەمەوپێش
زانا رەزاق
سەرەتا زۆر كتێب و شت لەسەر ئەوە ووتراوە تەنانەت زۆر نووسەری كتێب نووسینیش گلەیی و ڕەخنەیان بۆ نەخوێندنەوەی كەسانی كۆمەڵگا هەبووە بەڵام دەبێ بەڕێگایەكی یان چەند ڕێگایەكی دروست و ڕاست وا لەخەڵكی كۆمەڵگا بكەیت بخوێننەوە بۆ ئەوەی مرۆڤانێكی ڕۆشنفكرمان هەبێ پەرەش بە تواناكانی بدات .
ئەگەر بێینە سەر ئەو پرسیارەی چۆن خوێندنەوە پەرە پێدەدەی؟
بێگومان ڕێگاكان زۆرن بەس بۆ ئەوە دەبێ خوێندنەوە لایان گرنگییەكی یان چەند گرنگییەكی هەبێ لەیەكسانی كردن لەنێوان كەسەكان نەك خزمخزمێنەو واستەكاری چونكە ئەمە هەبێ هەموو كەس ناخوێننەوە ئەوانی تریش دەخوێننەوە بێهیوا دەكات ووردە ووردەش لە خوێندنەوە دووریان دەخاتەوە ئەمەش زیانی دەبێ
هەروەها لە كۆمەڵگا و بوارەكانیش گرنگی تایبەتی خۆی هەبێ ئەمەش چۆن دەبێ؟
دەبێ لە هەموو بوارەكان مەرجی یەكەمی كاركردن ئەوەبێت لێهاتوویی و توانایی ببێتە خاڵێكی گرنگ كاتێك ئەمە دەبێتە مەرج سەد پرسیاری بۆ كاركردنەو شارەزابوونی لێدەكرێت ئەوا خەڵكیش دەخوێنێتەوە ئەوجا ئەمە نەك ژمارەیەكی كەم بەڵكو ژمارەی زۆری خەڵكیش وا دەكەن دوای ئەوەش بۆ پلەبەرزكردنەوەش لە شوێنەكان ئەوە بكرێتە مەرج لەوێش مرۆڤەكان دەخوێننەوە چونكە ئەگەر لەوێش توانایی و ئاستی بكرێتە پێوەرێك ئەوكات لە نێوان مرۆڤەكان مڵملانێ دروست دەبێ و دەخوێننەوە هەروەكو چۆنیش پاداشتی فێرخوازێك ساڵێكی خۆ فێركردن و خوێندنەوە دواتر تاقی كردنەوەی پێدەكرێت دەچێتە قۆناغی داهاتوو ئاواش لەو شوێنانەی پلەبەرزكردنەوە خاڵێك و مەرجێكی ئەوە بێ دواتر هەوڵ بدرێت خوێنەرەكان فێری ئامانجێكی ژیان یان چەند ئامانجێكی ژیان بكەن چونكە ئەوەش لەڕووی دەروونییەوە كاریگەری خۆی هەیە.
تێبینی؛ بەرژەوەندی تایبەتیەكان لەكۆمەڵگا و بوارەكان نەهێڵی بەرژەوەندی گشتی پەرە پێبدەی خەڵكیش ناچارە وا بكات بیخوێنێتەوە چونكە گرنگی دەبێ لەلایان.