مامۆستایانی ئاینی سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیری مسیار رایان جیاوازه
پارێزه‌رێك: له‌هه‌رێمی كوردستان مسیار به‌یاسا رێكنه‌خراوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / ئیمان زه‌ندی
هاوسه‌رگیری مسیار له‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێی باس، مامۆستایانی ئاینی رایان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌م هاوسه‌رگیرییه، پارێزه‌رێك ده‌ڵێت: له‌هه‌رێمی كوردستان مسیار كارێكی نایاساییه‌و به‌یاسا رێكنه‌خراوه‌و هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات،
ئه‌نجومه‌نی باڵاتی فتواش له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگای كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، پزیشكێكی راوێژكاریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی باس له‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری ده‌كات.
موحسین مه‌حمود زه‌ڕایه‌نی، مامۆستای ئاینی سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیری مسیار بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» ئاگاداریه‌ك بده‌م ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت هاوسه‌رگیری مسیار نیه، به‌ڵكو خه‌ڵكیان چه‌واشه كردووه له‌ژێر په‌رده‌ی هاوسه‌رگیری مسیاردا، چونكه وه‌لی ئه‌مر ئاگادار نیه‌و دوو شاهید ده‌هێنن كه له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه رۆژانه خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن و ده‌یشارنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاو هیچی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ»، و وتیشی:» پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر ئافره‌تێك شوو بكات به‌بێ وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئه‌وه ماره‌ییه‌كه‌ی به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵه، زانایان ره‌حمه‌تی خودایان لێبێت به‌حه‌رامیان زانیوه، هه‌ندێكی تریان رێككه‌تون كه فتوای حه‌ڵاڵی ناده‌ن، چونكه كێشه‌كانی زۆره، هه‌ندێكی پێیان ئاساییه»، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه:» كه زانایان ده‌فه‌رموون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماره‌بڕینه‌كه‌ش به‌شه‌رعی ئه‌نجام درابێت شایه‌ته‌كان بشارنه‌وه‌و هیچ مافێك نه‌كه‌وێته سه‌ر زاوا ئه‌و هاوسه‌رگیریه به‌تاڵه، چونكه رێگه خۆشده‌كات بۆ خراپه‌كاری، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س كۆمه‌ڵێك رای لاوازیان هێناوه له‌ملاوله‌ولا پینه‌ی ده‌كه‌ن و ژێر به‌ژێر خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن و ره‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن، مسیار بیدعه‌یه‌كی مۆدێرنه‌یه (عه‌سری)هو له‌قورئان و سونه‌تدا باسنه‌كراوه».
راشیگه‌یاند:» له‌مسیاردا به‌هێزی پیاو ده‌رناكه‌وێ و خانمان به‌كۆیله ده‌بێت چونكه له‌خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵیدا نیه، كۆرپه له‌بارده‌برێت كه‌گوناحێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته خانه‌ی كوشتنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌لی ئه‌مر پێویستی به‌پاره بێت بۆیه ره‌زامه‌نده، ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی كه شوێن ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌وتوون با له‌خودا بترسن، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لاوازن و پشتی پێنه‌به‌ستن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا».
«ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان و زانست‌دا بازیانداوه»
له‌به‌رامبه‌ردا د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانكۆ به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» به‌ڕای من باسكردنی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌ڵه‌یه، چونكه پێویستمان نیه و نه‌بووه به‌حاڵه‌تیش تا بگات به‌دیارده، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده و قسه‌ی زانایان له‌گه‌ڵ كتێب و زانست‌دا بازیانداوه، ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه‌ی مامۆستای ئاینی راستی ئاشكرا بكه‌ین، ئه‌م جۆره هاوسه‌رگرییه بۆ هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراو ئاساییه جا لێره بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام من له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌م ماره نه‌كردووه»، ناوبراو وتیشی:» زۆربوونی قه‌یره‌و رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌و ئه‌و ئافره‌ته‌ی تاكه سه‌رپه‌رشتی دایك و باوكیه‌تی له‌گه‌ڵ زۆر سه‌فه‌ركردنی پیاو هۆكارن، جمهوری زانایان به‌تایبه‌ت له‌لای سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی حه‌نابیله و شافیعیه‌كان و حه‌نه‌فیه‌كان رێگه‌پێدراوه، ئه‌و زانایانه‌یش كه به‌درووستیان نه‌زانیوه وه‌كو مالیكیه‌كان نه‌یانگوتووه فاسیده یان باتیڵه به‌ڵكو رێگریان لێیكردووه»، روونیشیكرده‌وه:» لای ئه‌و سێ مه‌زهه‌به‌ی به‌درووستی ده‌زانن ته‌نها بوونی وه‌لی ئهمرو دوو شایه‌ت له‌سنووری نهێنی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ته‌نها مالیكیه‌كان كێشه‌یان له‌م ئاشكراكردنه هه‌یه چونكه لای ئه‌وان بۆ ئاشكراكردن دوو شایه‌ته‌كه به‌س نیه، سیغه كاتیه به‌ڵام مسیار تاهه‌تاییه‌و له‌دادگاكاندا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرێت مافی هه‌ردوولا پارێزراو ده‌بێت».
هه‌ورامان حه‌مه شه‌ریف گه‌جینه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی ده‌ڵێت:»هیچ په‌ڕاوێكی فه‌رمی بۆ به‌یاساكردنی هاوسه‌رگیری مسیار پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان نه‌كراوه.
رۆژی 31/8/2022 ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان فتوای له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیاره‌وه راگه‌یاند كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، داواشكراوه زانایانی ئاینی خۆیان به‌دوربگرن له‌گرێبه‌ستی ئه‌و هاوسه‌رگیریه.
هاوكات پرۆفیسۆر د.حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین، به‌پێی رای ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێم هاوسه‌رگیرییه‌كی ناپه‌سه‌نده وه كه‌موكوڕی زۆر تێدایه‌و سه‌رده‌كێشت بۆ هاوسه‌رگیری حه‌رام، هه‌روه‌ها قورئان به‌جائیزی دانانێت ئافره‌ت بڵێت ماره‌یم ناوێت خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆآتُوا النِّسَاءَ ێَدُقَاتِهِنَّ نِحْڵه ۚ فَإِنْ گِبْنَ ڵكُمْ عَنْ شَیْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِیئًا مَریئًا) نیسا‌ء ئایه‌تی (4) واته: ماره‌یی ژنان بڕیاری خودایه‌و فه‌رزه‌و مافی خۆیانه‌و كه‌سێك بۆی نییه رێی لێبگرێت، جا ئه‌گه‌ر به‌پێخۆشبوونی خۆیان شتێكیان له‌ماره‌ییه‌كه‌یان پێبه‌خشین، ئه‌و كاته ئێوه‌ش بیخۆن و نۆشی گیانتانی بكه‌ن»، راشیگه‌یاند:» ماره‌یی ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه ماره‌یی ناوبراو وێنه‌ی ماره‌یی، ماره‌یی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه له‌په‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند درابێت ئه‌وه‌نده‌یه، وێنه‌ی ماره‌یی واته گه‌ر ژنه‌كه ماره‌یی دیاری نه‌كات شه‌رع هه‌ر بۆی دیاری ده‌كات»، ده‌ڵێت:» مسیاركردن له‌شوێنێك بۆ شوێنكیتر جیاوازه رێژه‌كه له‌سلێمانی زیاتره پاشان هه‌ولێر دواتر دهۆك، هه‌موی چاولێكه‌رییه‌و ده‌ڵێین شیعه سیغه‌یان هه‌یه بائێمه‌ش مسیارمان هه‌بێ، راپۆرت له‌به‌رده‌ستماندا بووه له‌یه‌ك كاتدا ئافره‌ت سێ مسیاری كردووه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب زۆر ده‌كرێت و ئاواره‌كانیش ئیستغلال ده‌كرێت».
مسیار وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه له (سَیر)ه‌وه هاتووه واته رۆیشتن و هاتووچۆ، بریتیه له‌گرێبه‌ستێك له‌نێوان ژن و پیاوێك كه‌سه‌رجه‌م مه‌رج و بنه‌ماكانی عه‌قدی شه‌رعی تێدایه له‌ئیجاب و قه‌بوڵ و بڕی ماره‌یی و دوو شایه‌ت و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، ئافره‌ته‌كه له‌سێ مافی خۆی به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه خۆش ده‌بێت له‌وانه‌ش نه‌فه‌قه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پیاو له‌لای، له‌ڕووی حوكمی شه‌رعیه‌وه زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
یه‌كێتی پیاوانی كوردستان كه له‌ساڵی ٢٠٠٧ راگه‌یه‌ندراوه ئامانجی به‌رگریكردنه له‌مافی پیاوان، بورهان عه‌لی، سكرتێری رێكخراوه‌كه بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» هاوسه‌رگیری مسیار به‌شێكه له‌فره‌ژنی، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌ده‌ره‌وه ئه‌م هاوسه‌رگیریه ده‌كات ژنه‌كانیان ئاگادارن، له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی نێر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆی كۆچكردن و رووداوی هاتووچۆ ته‌نها له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨ بۆ ٣٠ هه‌زار گه‌نج كۆچ بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، له‌و رێژه‌یه دوو هه‌زاریان ره‌گه‌زی مێیه، ئه‌وی تر ره‌گه‌زی نێره»، وتیشی:» مسیارمان پێ باش نیه، چونكه ته‌نها لایه‌نێكی ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌ویش جنسیه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ش ترسناك نیه كه منداڵ باوك ناناسێت و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌كۆیله‌كردنی ژنیش نیه چونكه ژن خۆی تێیدا بڕیارده‌ره، به‌بڕوای ئێمه مسیار بكرێت به‌یاسا باشتره چونكه پێمان وایه له‌داهاتوودا ببێت به‌پرۆسه‌یه‌كی گرنگ».
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مسیار له‌وڵاتی سعودیه بووه كه ده‌ڵاڵێك به‌ناوی (ساتر غونه‌یم) ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێناوه، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی تر مێژووه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ژار غه‌فور، پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێت:» یاسای ژماره پانزه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ له مادده‌ی سێ به‌ڕوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باسكراوه كه‌بریتیه له‌گرێبه‌ستێكی یاسایی له‌نێوان ژن و پیاودا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی و یه‌كتر قبوڵكردن و رێز‌و خۆشه‌ویستی، یه‌كتر، مسیار له‌ڕووی یاساییه‌وه كارێكی نایاساییه به‌یاسا رێكنه‌خراوه هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، چونكه دژی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه»، وتیشی:» ئافره‌ت ناتوانێیت هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار بكات ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر له‌باربردنی كۆرپه‌ش كاتێك له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و مافه‌ی پێده‌درێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو دادگاكان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكهێنابێت»، ناوبراو ده‌ڵێت:» له‌دادگاكان فره‌ژنی قه‌ده‌غه نیه به‌ڵكو سنورداركراوه‌و وتیشی:» ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی ریكلام بۆ مسیار ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه،و پێویسته داواكاری گشتی هه‌ڵوێستی هه‌بێت».
د.عه‌تیه حه‌مه سه‌عید، پزیشكی راوێژكار بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی هاوڵاتیدا ده‌ڵێت:» داخی گرانم نه‌مزانیوه ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته كوردستان زۆر دڵته‌نگم به‌ڕاستی، لای من له‌شفرۆشیه به‌به‌رنامه، چۆن ده‌كرێ له‌كوردستان گه‌وره كچێك و بێوه‌ژنێك پیاوێكی نه‌ناسراو بێنێته ماڵ باوكی جوت ببێ له‌گه‌ڵی دواتر بڕوا ئه‌مه قوربانی نه‌بێ چیتره! به‌نهێنیه‌وه سكپڕی بكات و دواتریش پێی له‌بارببات به‌ڕاستی حه‌یاچوونه كوردهواری بابه‌تی وای تێبكه‌وێت و ده‌بێت حكومه‌ت بێته‌سه‌ر خه‌ت»، وتیشی:» مسیار هاوسه‌رگیری نیه، به‌ڵكو له‌شفرۆشیه، چونكه نازانرێ پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌ت جووت بووه هه‌موو ڤایرۆس و به‌كتریاكانی ئه‌وانیتر ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌م ژنه‌و به‌و هۆیه‌وه زاوزێی ژنه‌كه تووشی هه‌وكردن ده‌كات و نه‌زۆكی ده‌كات»، ئه‌وه‌شی وت:» رێگری له‌سكپڕبوون چ له‌وله‌ب دانان بێت یان حه‌ب و مه‌نعی ته‌بیعی هه‌مووی كاره‌سات بۆ ته‌ندروستی ژنه‌كه ده‌هێنێت به‌تایبه‌ت حه‌به‌كه، چونكه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ملی زاوزێی ده‌كات، شێرپه‌نجه له‌ئافره‌تی خاوێن كه‌متره«، ده‌شڵێت:» گه‌ر دووجار كۆرپه له‌باربچێت به‌هۆكارێكی سروشتی له‌ژێر ده‌ستی دكتۆر زۆر گرفتی ته‌ندروستی دروستناكات، به‌ڵام ئه‌مانه به‌ئامێری پیس له‌لایه‌ن سسته‌رو مامانه‌وه له‌باریده‌به‌ن، پیسیه‌كه ده‌چێته میزڵدانی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كونبوونی میزڵدان یان كاتی له‌باربردنه‌كه ئامێره‌كه له‌شوێنی میزه‌رۆوه براوه له‌جیاتی زێ، گه‌ر بێت و پێنج جار منداڵ له‌بارببرێت چ به‌كورتاج یاخود حه‌ب خراپترین دۆخی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوانی ئه‌و ژنه ده‌كات».
كه‌ژاڵ عه‌بدولقادر، چالاكی بواری ژنان و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی (ژن، ژیانه مه‌یكوژه) باوه‌ڕی وایه مسیار په‌یوه‌ندیه‌كی (گێڵ فرێندو بۆی فرێند)ی ئه‌وروپایه‌و به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» هاوسه‌رگیری مسیار له‌قازانجی نێردایه، یاساكانمان پیاو سالارانه‌ن و مه‌تاتیانه دایده‌ڕێژن و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه كه به‌و جۆره‌ش بوو ژن قوربانیه»، وتیشی:هیچ كه‌سێك وه‌كو قوربانی لێكه‌وته‌ی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نه‌كردووه‌و تائێستاش ئێمه هیچ سیمینار‌و چالاكیه‌كمان نه‌كردووه چونكه بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه نوێیه‌و نهێنی بوونی ئه‌م پرۆسه وایكردووه ئاگادارنه‌بین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین».
هاوكات شیلان حه‌مه‌نوری تووێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتی وتی:» شێوازی هاوسه‌رگیری مسیار سه‌رجێییه، ئه‌مه‌ش بچوككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رۆحی نێوان دوو كه‌سه، سێكس به‌شێكی بچووكه لهپێكهوهنانی خێزان، له‌م پڕۆسه كاتێك ژن له‌هه‌موو شت خۆش ده‌بێت هۆشیاری نیه، ته‌نها حه‌ڵاڵكردنی له‌شفرۆشیه هیچ ئامانجێكی هاوسه‌رگیری تێدا نیه»، ده‌ڵێت» به‌ری پێنه‌گیرێت ده‌بێته هاوسه‌رگیری یه‌ك كاتژمێری و بازرگانیشی پێوه‌ده‌كرێت»، وتیشی:» له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری باش بناسێنرێت و به‌ربگیرێت به‌فتوادان له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینییه‌وه، حكومه‌ت بژێوی ژیانی خه‌ڵك باش بكات به‌تایبه‌ت ژنان و بیانپارێزێت، ده‌بێت ژنانیش هۆشیارو ئاگاداربن».