ساڵانه نزیكه‌ی 600 مین له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه
سلێمانی زۆرترین مینی لێ چێندراوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ ده‌زگای میدیا‌و زانیاری
مێژووی مین له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رده‌می دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان و شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌موو خاكی هه‌رێمی كوردستانیان پڕ بكه‌ن له گۆڕی شه‌هیدانی كوردستان و مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی بۆ ڕێگریكردن له جوڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هه‌روه‌ها شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران دووباره هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو حكومه‌ت خاكی هه‌رێمی كوردستان مینڕێژ بكه‌ن و دوای ئه‌وه‌ش قۆناغی سێیه‌می مینڕێژكردنی خاكی كوردستان دێت ئه‌ویش به ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كه به‌شێكی زۆری خاكی هه‌رێمی كوردستانی مینڕێژ كرد.
ڕووبه‌ری خاكی مینڕێژكراو له‌هه‌رێمی كوردستان
جه‌بار مسته‌فا ڕه‌سوڵ، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین له دیدارێكی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له ورده‌كاری ڕووبه‌ری خاكی مینڕێژكراوی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی:''هه‌رێمی كوردستان به چه‌ند قوناغێكی جیا جیا به مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی پیس كراوه و به پێی ئه‌و ڕووپێویه‌ی له ده‌زگای گشتیی كاروباری مین هه‌یه ٧٧٦ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌هه‌رێمی كوردستان مینڕێژ كراوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری ڕێكخراوه بیانییه هاوبه‌شه‌كان له دوای ساڵی ١٩٩٢ی زایینییه‌وه تا ئێستا توانیویه‌تی ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ٢٥٨ كیلۆمه‌تری چوارگۆشه كه‌م بكاته‌وه.
له‌باره‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تایبه‌ت به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه و شوێنه به‌مینڕێژكراوه‌كان، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین گوتی، له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌روه‌ك ده‌زانرێت له ساڵی ٢٠٢٠ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و قه‌یرانه دارایییه‌ی هاته كایه‌وه ده‌زگای گشتیی كاروباری مینیش سستییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و ئامێره‌كانی كاركردن له كه‌مییان دا، بۆیه ته‌نیا ٦٠٩ هه‌زار مه‌تر دووجا پاك كرایه‌وه.
ناوچه‌كانی بن ده‌ستی داعش
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستی پێیان گه‌یشتبوو، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین گوتی:''ناوچه‌كانی وه‌ك ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ره له ده‌وروبه‌ی پارێزگای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی خانه‌قین و جه‌له‌ولا، لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و به ته‌كنیكێكی جیاواز بۆمبڕێژ كرابوون، ئێمه و ده‌زگای گشتیی مین له حكومه‌تی عێراقی كارمان له‌سه‌ریان كردووه و به هاوكاری كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی بیانی وه‌ك ڕێكخراوی FSD و MAG توانیمان پاكیان بكه‌ینه‌وه له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.''
ساڵانه ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ مین هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه
ئێستا ڕێكخراوی (MAG) له دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ كاری پاككردنه‌وه و هۆشیاری ده‌كات و یارمه‌تی قوربانیانیش ده‌دات. له‌و سێ ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ڕه‌رای بوونی هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان، ساڵانه ٥٠٠ تا ٦٠٠ مین هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و له‌ناوبراون و هه‌روه‌ها چه‌ندین پاشماوه‌ی جه‌نگیش چاره‌سه‌ر كراون و دواتر له‌ناوبراون.
له‌باره‌ی گرفت و مه‌ترسییه‌كانی مین له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی به مین چێنراون جه‌بار مسته‌فا گوتی:''ئێستاش له‌هه‌رێمی كوردستان مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ر گیان و ژیانی هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه سنوورییه‌كان و ئه‌و دێهاتانه‌ی ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵك ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕه‌ز و باخی خۆیان، بۆیه ئه‌و شوێنانه شوێنی مه‌ترسیدارن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٣٥٠٠ كێڵگه‌ی مینڕێژكراو له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و، له سێ ساڵی ڕابردووش‌دا به‌شێوه‌كی گشتی ٩٦ كه‌س بوونه‌ته قوربانی.''
ڕێژه‌ی ناوچه مینڕێژكراوه‌كان
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی به مین چێنراون ڕێژه‌كه‌یان له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت به شێوه‌یه‌ك ٦٠%ی ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی و قه‌زای پێنجوێن، سۆران و چۆمانیش له‌و قه‌زایانه‌ن كه خاكیان زۆر پیسه به مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی و دواتریش هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان دێن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو توانایه‌كی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له ده‌زگای گشتیی كاروباری مین بكات، چونكه ئه‌و ده‌زگایه له هه‌موو ڕوویێكه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه ده‌كات و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌وه پاككردنه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له مه‌ترسی مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه قوربانی مین، بۆ نموونه كه‌مئه‌ندام ده‌بن یان ده‌ست و په‌لیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕێ بكه‌ن.