چین مانگی دەستکردی چاودێری ژینگە "Yünhay-1"ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە،چین  مانگی دەستکردی "Yunhay-1 03"که‌ سێیەمین مانگی دەستکردی "Yünhay-1" بە مووشەکی Long March-2D لە ناوەندی مانگی دەستکردی جیوچوەن لە باکووری خۆرئاوای چینەوە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە چاودێری ژینگەی بەرگەهەوا، دەریا و بۆشایی ئاسمان دەکات.

 

ئاماژە بەوەیش کرا کە دوای رەوانەکردنی، مانگە دەستکردەکە گەیشتووەتە ئەو خولگەیەی بۆی دیاریی کراوە.

مانگە دەستکردەکە کە لەلایەن ئەکادیمی تەکنەلۆجیای فڕینی بۆشایی ئاسمانی شەنگهای (SAST)ەوە پەرەی پێ دراوە، بەمەبەستی توێژینەوەی زانستی و کاری خۆپاراستن لە کارەسات بەکاردەهێنرێت.

یەکەمین مانگی دەستکردی Yunhay-1 لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا و دووەمیشی لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.

بەم هەڵدانەی کۆتایی، مووشەکی Long March ئەوە ٤٣٨مین ئەرکە بە سەرکەوتووی بەجێیدەگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار