خاوەنی فەیسبووک نیوەی سامانەکەی لەدەستدا

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

 مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای مێتا (فەیسبووک) لە ماوەی ساڵێکدا نیوەی سامانەکەی لەدەستدا

مارک زوکەربێرگ دۆزەرەوی کۆمپانیای مێتا کە پێشتر ناسرابوو بە فەیسبووک سەروەتەکەی بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرەو کەمبوونەوەو داڕمان دەچێت دوای ئەوەی لە ماوەی تەنیا ١٢ مانگدا نیوەی سامانەکەی لەدەست دا، بەو شێوەیەی سامانەکەی لە ١٤٢ ملیارەوە کەمی کرد بۆ ٧١ ملیار دۆلار.

بە پێی ڕاپۆرتێکی بلومینگ زوکەربێرگ لە لیستی ملیاردێرانی فۆربەس لە سێهەمین دەوڵەمەنترین کەسی جیهانەوە پلەکەی دابەزیوە بۆ ٢٢ هەمین .

هۆکاری کەمبونەوەی سامانی مارک دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەستپێکردنی مێتاڤێرس و کەمی بەشداربوان تیایدا.

هەروەها فەیسبووک بەکارهێنەرێکی زۆر کەمی هەیە لە نەوەی زێت دا بەهۆی ئەوەی، ئەم نەوە نوێیە زیاتر تیکتۆک بەکار دەهێنن،سەرەڕای هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بۆ دانانی ڤیدیۆی فۆرمی کورت لە ئینستاگرام و فەیسبووک.

لەگەڵ کەمبونەوەیەکی بەرچاوی سامانەکەی مارک گەشبینی خۆی لە دەست نەداوە بەرامبەر دنیای تەکنەلۆجیاو لە مانگی ڕابردوو لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ جۆی ڕۆگان، سەرۆکی مێتا جەختی لەسەر ئەو باوەڕەی کردەوە کە مێتا ڤێرس  بەسوود دەبێت و ڕێگە بە خەڵک دەدات پەیوەندیەکی "تەندروستتریان" لەگەڵ تەکنەلۆجیا هەبێت.

جێگەی باسە ژمارەیەکی دیار لە بلیاردێرانی جیهان بەشێکی سامانەکەیان لەمساڵدا لەدەست دا تایاندا، ئێلیۆن مەسک بڕی ٦بلیۆن دۆلار وبیڵ گەیتس و مێلیندا گەیتس بە بڕی ٢٧ بلیۆن و ٢٦ بلیۆن دۆلار و جێف بێزۆز بڕی ٤٦ بلیۆن دۆلاریان لە دەستدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار