پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شده‌كرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: چەکی بڕە پارەی گەنمی چوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢  بە بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینارگەشتۆتە دەستیان.

 ڕاشیگەیاند ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ سه‌رجه‌م جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانی و 22 ملیار 687 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی هه‌ولێر و 3 ملیار و 28 ملیۆن 77 هه‌زار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆك، دابه‌شكراوه‌.

نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی ڕونکردەوە ئەمە کۆتا بڕە پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

وتیشی دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ كارگێری و داراییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شده‌كرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە

کاتژمێرێک لەمەوپێش

وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش


یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش