ئاماری ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران تا ئێستە بڵاوکرایەوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ  ڕایگەیاند تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ١٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ٧٣٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

 لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ چوارشەممە لانی کەم هەشت هاوڵاتی ناڕازیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون. زیاتر لە ٢٨١ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کراون ولەناو ئەوکەسانەی کوژراون و دوومێرد منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و ١٦ ساڵ بوونیان هەیە.

ئەوەشیان ڕاگەیاند کوژراوەکان بەسەر شارەکانی ئورمیە، شنۆ، شائاباد، و ئەیوان دابەشبوون.

لەبەشێکی دیکەی ئامارەکەی رێکخراوی هەنگاودا ، پۆلێنبەندیی ١٥ هاوڵاتی کوژراو بەگوێرەی شارەکان کراوە :

ئورمیە:

١-فەرجاد دەروێشی

٢- عەبدوڵڵا محەممەدپوور

٣- مەتین عەبدوڵلاپوور

٤- دانش ڕاهنەما

 

شنۆ:

١-ئەمین مەعرفەت ١٦ساڵە

٢-میلان حەقیقی

٣- سەدرەدین لێتانی

دیواندەرە:

١-فواد قەدیمی

٢- موحسین محەممەدی

سەقز:

١-فەرەیدوون مەحموودی

کرماشان:

١- مینوو مەجیدی

شائاباد:

١- سەعید محەممەدی

ئیلام:

١- موحسین قەیسەری

دێولان

١- رەزا لوتفی

پیرانشار:

١_ زەکەریا خەیاڵ

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار