ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات و جه‌ختيش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌ گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه‌ ناكۆكه‌كان,

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له‌ هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ به‌ ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌.

هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه‌ كه‌ ڕێگه‌ نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له‌ سنوورييه‌كانييه‌وه‌ ڕووبدات، له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختيش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌ گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه‌ ناكۆكه‌كان. له‌ كاتێكدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌يه‌ك‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه‌،

داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 2022/9/28

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


له‌ ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)ییه‌وه‌....دهۆك؛ هۆكارەكانی تەقینەوەی غازەكە ئاشكرانەكراون

7 كاتژمێر لەمەوپێش

بەریتانیا؛ قاچاغچییەكی كورد بەتۆمەتی خنكانی چەندین كۆچبەر دەستگیردەكرێت

11 كاتژمێر لەمەوپێش


مۆندیال؛ هەموو جیهان یەكدەخات

12 كاتژمێر لەمەوپێش


توركیا ناوەندە خزمەتگوزارییەكانی خۆرئاوای كوردستان دەكاتە ئامانج

16 كاتژمێر لەمەوپێش