جەنگی ئۆکرایین و کاریگەریە جیهانیەکانی بەرەو کوێ؟

2 ساڵ لەمەوپێش



دڵشاد تالەبانی

 

جەنگی ئۆکرایین،گەورەترین قەیرانی ئابوری جیهانی دروستکرد، کە دەنگوباسی کۆرۆنای داپۆشی. ئێستا جەنگەکە لە سەر ئەرز خەریکە دەگۆڕیت و دەڕواتە قۆناغیکی نوێوە . یەکەم قۆناغ هێرشی روس بوو، بۆ یەکاڵا کەرەوەیەکی زۆر خێرا ، بەڵام لە دەوری کیڤ سەرکەوتوو نەبوون و وەستان، ئەوەش مەودای دایە رۆژئاواو ولایەتە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرایین بەچەک و تەکنیک و بواری تریش . روس چەند شوێنی لە باشور و باکوری رۆژهەڵات گرت ، بەڵام بە بەردەوامی بەرگەری توندی ئۆکرانیەکان ، جەنگەکە چەقی بەست لە قۆناغی دووەمدا و ئەوە سەربازانی روسی ماندوو بێزار کرد ، دەرکەوت جەنارەکانیش ئەو شارەزایەیان نیە لە جەنگی تاکتیکی و سەربازانیش بۆ جەنگی وا ئامادە نەکرابوون. دوای کشانەوە لە کییڤ

، قۆناغی تری شەر بۆ بۆدەستبەسەرداگرتنی هەموو ناوچەکانی دۆمباس دەستی پێکرد. لە تەموز سوپای روسیا توانی ( لایزسیچناکس) لە دومباس بگرێت کە دووەم شاری گەورەی لۆهانسک بوو.

قۆناغی پاشتر ئۆکرایین دەستی کرد بە هێڕشی پێچەوانە ، بۆیە گرتنەوەی خارکیڤ و خارسۆن جەنگەکەی خستە قۆناغێکی نوێوە و توانای سوپای ئوکراینی دەربڕی لە گواستنەوەی بەرگری بۆ هێڕش ، سوپای روسیش ناچارکرد بە کشانەوە بۆ پشتی روباری ئۆسکیل لە رۆژهەلاتی خارکیڤ . ئۆکرایین وای خستبوە روو کە لە باشور هێڕش دەکات و روس لەوێ خۆی ئامادە دەکرد، بۆیە ئەو هێڕشە بۆ روسەکان چاوەڕواننەکراو غافڵگیر بوو، ئەوەش لاوازی ئیستخباراتی سەربازی روس پیشان دەدات . هێڕشی ٦ی سیبتەمبەری ئۆکرانیەکان زۆر کتوپڕ بوو بۆ روسەکان. ئەوان هەر لە کۆمباس خەریکی خۆئامادە کردن بوون و بە تەمای هێرش بوون لە ( ئیزیوم) بەرەو

ناوچەی زیاتری باشوور بە فەیلەقی سێیەمی سوپا .

بە گرتنەوەی خارکیڤ (Charkiw )، جەنگەکە گوێزرایەوە بۆ قۆناغێکی تر و سستی سوپای روسی لە جەنگ پیشاندا ، بە تایبەت روبەروی بەرگری مان و نەمانی ئۆکرانیەکان بونەتەوە، کە سەرۆکەکەش لە ناو سەنگەردایە لە گەڵیان و وڵاتی بە جێ نەهێلاوە ، وەک رۆژئاوا لە سەرەتادا پێشنیاریان بۆی کردبوو و شاندەکان لە کییڤ دەبینێت.

ئێستا لە سەر ئەرز لاسەنگی بە لای ئۆکراییندایە ، بەڵام نەگەیشتوەتە خاڵێ وەرچەرخانی تەواو و هێشتا ئەگەری زۆر لە بەردەم روسیا ماوە بۆ بەکارهێنان لە بواری دیبلۆماسی و تەنانەت سەربازی و فشاری ئابوریش بەرامبەر بە رۆژئاوا.

بەڵام ئەمە توانای بەرگری زیاتری ئۆکرانیەکانی خستە روو کە رۆژئاوا بە چەک و هاوکاری مادی لە پشتیانن و ناتوانایی یەکەکانی سوپای روسی خستە روو ، یان ئامادەنەبوون بۆ بەردەوام بوونی جەنگ لە

لایەن بەشی زۆری سەربازەکان.

روسیا جەنگی غازی دژ بە ئەوروپا بەکارهێنا ، زیانی زۆری دا ، بەڵام کاریگەری تەواوی نەبوو و زیانی گەورە لە خۆشی دەدات ، لە بەر ئەوەی ئەمبارەکانی پڕ بوون ودەبێت بەشێکی بەرچاوی غازەکەی بسوتێنیت ، بۆیە ناچارە یان جەنگەکە بوەستێنێت وەک لەئەفغانستان و بکشێتەوە، یان زۆر توندتری بکات و چەکی کۆمەڵکوژو ویرانکەرە گەورەکان بەکار بهێنێت، کە رەنگە بەسەر خۆشیدا بشکێەوە و جەنگەکە ویرانکرد بن بۆ هەموو لایەک، کە بڕوا ناکەم لەوەدا جەنەرالەکان بە قسەی بوتین بکەن . یان راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا رێککەوێت، یاخود کودەتا یان شیرازبڕین لە روسیا دروست بێت و بە کێشەی ناوخۆ خەریک بێت. دەیشەوێت بیکاتە جەنگێکی کەلتوری ، گوایە دژی لە یەکداترازانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی

کۆمەڵگای ئەوروپیە، بۆ راکێشانی ناوەندە ئاینی و خەڵکە دیندارە ئەرتۆدۆکس و موسڵمانەکان بۆ پشتگیری جەنگ.

ئەمریکاش بە تاکتیکی تا رادەی زۆر دەستبەرداری چەند شوێنی وەک ئەفغانسیان ، عیراق وئێران بوە ، بۆ چڕکردنی توانای بەرامبەر بە روسیا لە ئۆکرایین و تا رادەیەکیش سوریا و تورکیاشی خستوەتە ژێر فشارەوە.

کۆمپانیا زەبالاحە مۆنۆپۆلە نێودەوڵەتیەکانی هەموو بوارە گرنگەکانی ژیان ( دەرمان، ووزە، گواستنەوە ، تەنانەت پێداویستیەکانی رۆژانەی ناوماڵ و خۆراک)، سەرەرای پێشبرکی و مونافەسە بۆ بازاڕ، بەڵام کۆدەنگی و رێککەوتنی نهێنی لە نێوانیاندا هەیە بۆ دروستکردن و بە کارهێنانی قەیرانەکان و دڵەراوکی خەڵک ، بۆ بەرزکردنەوەی نرخ ، بە شێوەیەک کە

حکومەتەکانیش دەرەقەتیان نایەن و کەوتونەتە ژێر فشاری ئەوانەوە.

لەم جەنگەی ئۆکرایین کە کاریگەریە نەگەتڤەکانی هەموو جیهانی گرتوەتەوە ،تەنها کۆمپانیا زەبەلاحەکان وهێندێک دەوڵەتی کە ووزە دەفرۆشن قازانجی لێ دەکەن ، زەرەرمەند وولاتانن کە ووزە دەکڕن. گرانی زۆر هەموو بازاڕەکانی گرتوەتەوە ، زەرەرمەندی یەکەم بەکارهێنەرە لە هەموو وڵاتان، بەڵام زۆر ولاتی ئەوروپی ، هەوڵیان داوە هاوکاری کەمدەرامەتەکان بکەن، بە کۆنترۆڵکردنی نرخی کارەباو غازو یارمەتی راستەوخۆ ، بەڵام دەسەڵاتی ولاتانی کە ووزە دەفرۆشن، سەرەرای گرانی ، ئەرکیان لە سەر هاوڵاتیان زۆر قورستر کردوە و بێکاریش لە زیادبوندایە ، کە حکومەتەکان هیج ناکەن بۆ هاوکاری خەڵک. بۆیە قەیرانکە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و گەورە تر دەبێتەوە. گەر کۆتایی نەیەت بە

رێککەوتن و بێ لایەن بوونی ئۆکراینیش لە هەر هاوپەیمانیەکی سەربازی ، رەنگە بگاتە ئاستێک بتەقێتەوە وسەرەتای هاتنە کایەی سیستەمێکی تری نوێ جیهانی بێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار