هه‌په‌گه‌: له‌ زاپ و خواکورک ٥ سه‌ربازی تورکیا کوژران و ٢ سه‌ربازی دیکه‌ش برینداربوون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لە ناوچەكانی بەرخۆدان پێنج سەربازی داگیركەری تورك كوژراون و دوو سەربازی تریش بریندار بوون، هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخوڕیش تێكشكێندراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستانی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “لە ئەنجامی چالاكیی هێزەكانماندا پێنج داگیركەر سزادران و دوو داگیركەریش برینداربوون، لەهەمان كاتدا سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخووڕیش تێكشكێندران”.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە، “سوپای داگیركەری تورك هەرێمەكانی بەرخۆدانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دەیان جار بەتۆپ، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپباران كردووە”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار