ڤیدیۆ: بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی لەلایەن تورکیاوە بڵاوکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ڤیدیۆیی ئەو گەریلایانەی بڵاوکردوەتەوە کە سوپای تورکیا بە چەکی کیمیای هێرشی کردونەتەسەر.
بە پێی ئەو بەڵگانەی فورات نیوز بڵاوی کردونەتەوە سوپای تورکیا وەک شێوازێکی نوێ نزیکەی ساڵێکە دەیان جۆری چەکی کیمایی دژی گەریلا بەکارهێناوە.
چەکێکی کیمیاییە کە کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر مێشک دەکات و مرۆڤەکان توشی هەڵسوکەوتی نائاسایی و پێکەنین و لەدەستدان بیرەوەرییەکان دەکات و ئەو مرۆڤانە دوای ماوەیەکی کەم گیانیان لەدەست دەدەن.
لەو تۆمارە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت سوپای تورکیا بە شێوازی جۆراوجۆر بە چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکار دەهێنن و لەو شوێنانەشی سەربازەکان ناتوانن لێی نزیک ببنەوە بە بۆری و بتڵ و چەند رێگەیەکی دیکە غازی کیمایی دژی گەریلاکان بەکاردەهێنن.
غازەکانی تابون، سۆمان و سارین لە لایەم سوپای تورکیا دژی گەریلا بەکارهاتوە و بە پێی زانیارییەکان هەندێک لەو غازە کیمیاییانە نابێتە هۆی کوژرانی گەریکا بەڵام هاوسەنگیی دەرونی و جەستەییان تێک دەدات.
سوپای تورکیا جگە لەو چەند جۆر غازە، غازی بیبەر و چەندجۆرێکی دیکەی غازی بۆندار و بێبۆن لە دژی گەریلا بکار دەهێنێت کە زۆر مەترسیدارن و لە جیهان قەدەغە کراون.
فورات نیوز بڵاوی کردوەتەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، یەکێتی پزیشکانی نێونەتەوەیی دژ بە جەنگی ئەتۆمی IPPNW رایانگەیاند، بەڵگەیان دەستکەوتوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوەو داوایان کرد، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەست پێبکرێت.
یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشە داگیرکارییەکان و هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلی ئاڤاشینە.