32 مێردمنداڵ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات لانیکەم 32 مێردمنداڵ  لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران کوژراون و نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئیدانەی کوشتنی 23 مێردمنداڵ لەو وڵاتە دەکات.

دەستەی پارێزگاری لە مافەکانی مێردمنداڵان لە نەتەوە یەکگرتوەکان (سی ئاڕ سی) ئیدانەی کوشتنی ٢٣مێردمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات، کە لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان هەیە .

(سی ئاڕ سی) ئاماژەی بە خراپی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران کرد و رایگەیاندوە ئەوەی هێزە ئەمنییەکان دەیکەن پێشێلکردنی تەواوەتی مافەکانی منداڵانە و داواش لە بەرپرسانی باڵای تاران دەکات بەپەلە دەست لە کوشتنی منداڵ هەڵبگرن.

نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوە کردوە بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئەوان کەوتوە سەرجەم ئەو 23 مێردمنداڵە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراون و زۆرینەشیان بە دەستڕێژی گولـلە کراونەتە ئامانج و هەندێکی دیکەیان بەهۆی لێدانی زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردوەتەوە کە 32 منداڵ و مێردمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی یەک مانگی رابردوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار