هیومان رایتس وۆچ: هێرشەکانی ئێران بۆ هەرێم خەڵکی مەدەنی کردوەتە ئامانج
2 ساڵ لەمەوپێش
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتی رێکخراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ هێرشەکانی ئەم دواییە کە کرانە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانوی بونی حزبە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەکان، ناوچەی مەدەنییان گرتوەتەوە.
رونیشکراوەتەوە؛ هێرشەکان هەندێك پێگە و ناوچە و گوندیان کردوەتە ئامانج کە هیچ چالاکییەکی سەربازیی و سیاسیی ئەو حزبانەی تێدا نەبوە.
هیومان رایتس وۆچ جەختیش دەکاتەوە هێرشەکان لەچوارچێوەی زنجیرە هێرشە بەردەوامەکانی ئێرانن کە تێیدا خەڵکانی مەدەنی بونەتە قوربانیی.
بابهتی پهیوهندیدار