ئینتەرنێتی بێ چاودێریی گەیشتە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئینتەرنێتی ستارلینک دەگاتە تاران و رۆژنامەیەکیش ئاشکرای دەکات؛ تێچوەکەی بۆ دانیشتوانی ئێران دەگاتە سێ هەزار و 500 دۆلار.

رۆژنامەی شەرق لە ئێران ئاشکرای کرد؛ بۆ یەکەمجار ئامێرەکانی ستارلینک کە تایبەتە بە وەرگرتنی ئینتەرنێت لە سنوری شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوەتە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە کردوە هەر ئامێرێکی ستارلینک لە شاری بانەی هاوسنوری هەرێمی کوردستان بە 60 ملیۆن تمەن دەفرۆشرێت کە دەکات سێ هەزار و 500 دۆلار بەڵام بەشداربوانی ئەو ئینتەرنێتە تا دو مانگ پارەی ئینتەرنێت نادەن، دوای ئەو دو مانگەش، 150 دۆلاری مانگانە بۆ بەردەوامبونی بەشدارییەکەیان دەدەن.

بە پێی زانیارییەکان هەر ئامێرێکی ستارلینک دەتوانێت ئینتەرنێت بە زیاتر لە 120 بەشداربو بدات و خێرایی ئینتەرنێتەکەشی دەگاتە (150mbps).

پێشتر ئیلۆن ماسک، بەڕێوبەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس (SpaceX) رایگەیاندبو ئینتەرنێتی ستارلینک بە شێویەکی بێبەرامبەر دەگەیەننە ئێران بۆ ئەوەی خەڵکی وڵاتەکە بتوانن بە بێ چاودێری و پچڕان ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

لە ماوەی رابردودا دەسەڵاتی ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایتییەکان بکات تۆڕی ئینتەرنێتی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی بڕی و سنورداری کردەوە ئەوەش وای کرد هەواڵ و تۆمارە ڤیدیۆییاکانی خۆپیشاندانەکان بە خێرایی بڵاو نەکرێتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار