هەفتەی داماڵینی چەك بەڕێوەدەچێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت: لە 24 تا 30 ی ئۆكتۆبەر، هەڵمەتێك بەناوی "هەفتەی داماڵینی چەك " بەڕێوەدەچێت.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: هەموو پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان ئاگادار كراونەتەوە و لە هەموو شوێنە گشتییەكان و ئەو شوێنانەی گومانی بوونی چەكیان لێ دەكرێت، بە دانانی بازگە لە شەقامەكان پشكنین دەكرێـت و دەست بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا دەگیرێ.

میرانی دەڵێت: ئەوان وەك حكومەت سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێ چەك تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێ و پێدانی مۆڵەتی چەك لەوەی هەیە قورستر بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار